هێرشی سەهیۆنی لە ڕامەڵڵا و جەنین: ژنێکی بەساڵاچوو و منداڵێک شەهید بوون
داگیرکەرانی سەهیۆنی لە میانەی هەڵمەتەکانی سەر شارەکانی ڕامەڵڵا و جەنین لە کەناری ڕۆژئاوا، ژنێکی بەساڵاچوو و منداڵێکیان شەهید کرد. سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو ژنە بەساڵاچووە لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیدا لێی دراوە و گیانی لەدەست داوە، منداڵەکەش تەقەی لێ کراوە.
توندوتیژی داگیرکەران لە کەناری ڕۆژئاوا جارێکی دیکە خەڵکی مەدەنی کردە ئامانج. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سەربازانی سەهیۆنی هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک لە شارۆچکەی مەزرعە ئەلغەربییە لە باکووری ڕۆژئاوای ڕامەڵڵا و هێرشیان کردە سەر ئەندامانی بنەماڵەکەیان و لە ئەنجامدا ژنێکی بەساڵاچوو گیانی لەدەست دا.
سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لەوە کردووە، کە هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و نەوەکەی بە دیل بردووە، هێرشی کردووە سەر ئافرەتەکە تەمەن ٧٠ ساڵەیە بە ناوی هانیە حەنون (ئوم ئیمەد) و لە شوێنی ڕووداوەکە شەهید بووە.
لەلایەکی دیکەوە، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵانی فەلەستینی لە کاتی هەڵکوتانە سەر شارۆچکەی یامۆن لە ڕۆژئاوای جەنین بە تەقەی سەربازانی سەهیۆنی شەهید بوو. شایەتحاڵەکان دەڵێن، سەربازەکە چوار گولڵەی لە مێردمنداڵەکە داوە و دواتر دەستگیری کردووە لەکاتێکدا بە سەختی بریندار بووە، و ڕێگری لەوە کردووە کە بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.
شایەتحاڵەکان رووداوەکەیان بە "لەسێدارەدانێکی بە ئەنقەست" وەسف کردووە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەمە بەشێک بووە لە هەڵمەتێکی سیستماتیکی بەردەوام و هەڵمەتی تیرۆرکردن لە جەنین.
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، هێرشە دووبارەکان لە کەناری ڕۆژئاوا، بەتایبەتی لە جەنین و شارۆچکەکانی دەوروبەری، بووەتە رووداوێکی ڕۆژانە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند کە شاندێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەکە بە سەرۆکایەتیی دکتۆر خەلیل ئەلحەیە، لەگەڵ ئیبراهیم کالن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا، دیدار و گفتوگۆیان کردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە قەزای قەتانە لە باکووری ڕۆژئاوای قودس دوو خانووی خانەوادەی خوشیەی ڕوخاند و بەهۆی ٢٠ کەس بێ خانوو مانەوە.
سەدان جوولەکەی سەهیۆنی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
لە کاتێکدا دانوستانەکان بۆ تێپەڕاندنی سەلامەتی ئەندامانی بزووتنەوەی حەماس کە لە تونێلی رەفەحدا گیریان خواردووە، بەردەوامە، ناکۆکییە سیاسییەکانی ناو رژێمی سەهیۆنی، پرۆسەکە وەستاندووە.