هێزەکانی داگیرکەر لە قودس ٢ گەنجی فەلەستینییان شەهید کرد
لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەر بۆ سەر قەزای جودەیرا لە باکووری ڕۆژئاوای قودس ٢ منداڵی فەلەستینی شەهید بوون.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕاگەیاند، لە ئەنجامی ئەو تەقە توندەی شەوی ڕابردوو لە ناوچەی ئەلحەرا ئەلفوکە سەر بە شارۆچکەی ئەلجودەیرە لەلایەن هێزەکانی داگیرکەرەوە کرایەوە، دوو منداڵ بە ناوەکانی محەمەد عەبدوڵڵا تەیم تەمەن ١٦ ساڵ و محەمەد ڕەشاد فەدل قاسم تەمەن ١٦ ساڵ شەهید بوون.
لە لێدوانێکی کورتی سوپای داگیرکەردا، بانگەشەی ئەوە کراوە کە دوو گەنج کۆکتێلی مۆلۆتۆفیان فڕێداوەتە سەر ئەو ڕێگایەی کە دانیشتوانی سەهیۆنی لەو شارۆچکەیە بەکاری دەهێنن و سەربازەکان ڕاستەوخۆ تەقەیان لێکردووە.
قایمقامیەتی قودس ڕایگەیاند، "هێزەکانی داگیرکەر بە گولڵەی ڕاستی محەمەد عەبدوڵڵا تەیم و محەمەد ڕەشاد فەدل قاسمیان کردە ئامانج لە ناوچەی ئەلحەرا ئەلفوکە، نزیک دیواری لکاندن و فراوانکردن، نزیک لە ماڵی هاووڵاتیان."
سوپای داگیرکەر و دانیشتوانی سەهیۆنی لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی جینۆساید لە غەززە هێرشەکانیان بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوا چڕتر کردووەتەوە و بە گوێرەی سەرچاوە فەلەستینییەکان، ئەمەش بووەتە هۆی کوژرانی هەزار و ٦٢ کەسی مەدەنی و برینداربوونی نزیکەی ١٠ هەزار کەس و گرتنی زیاتر لە ٢٠ هەزار فەلەستینی کە لە نێویاندا هەزار و ٦٠٠ کەسن منداڵان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بەردەوامە لە دابەشکردنی خواردن لە کەناری غەززەی کە ڕووبەڕووی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٥٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٣٠ کەس.
رژێمی سەهیۆنی لە شارۆچکەی تەکوعە ئاگادارییەکی بۆ لابردنی سەدان داری زەیتوون کە تەمەنیان لە سەرووی ٣٥ ساڵەوەیە، بەجێهێشتووە. بنەماڵە فەلەستینییەکان دەڵێن ئەمە یەکێکی دیکەیە لە دەستبەسەرداگرتنی زەوی و فراوانکردنی نیشتەجێبوون.
خالد مەشعەل، ڕێبەری بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوەی وڵات، لە کۆنفرانسی "عهد القدس" لە ئیستانبوول داوای دامەزراندنی بەرەیەکی گوشاری جیهانی بۆ بەرگریکردن لە فەلەستین کرد.