رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست: منداڵێک بریندار بوو
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی غەززە منداڵێکی فەلەستینی بریندار بوو.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ئاگربەستی پێشێل کرد و بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر گەڕەکی شوجاعیە لە ڕۆژهەڵاتی شاری قودس. لە ئەنجامی هێرشەکەدا منداڵێکی فەلەستینی بریندار بوو.
بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوەکانی فەلەستینی، سوپای داگیرکەر هێرشی کردە سەر قەزای بەنی سوهەیلە لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس و بە تایبەتی ناوچەی توفاحی بە تۆپهاوێژ کردە ئامانج.
هەروەها سوپای داگیرکەر لە ژمارەیەکی زۆر ناوچە ژمارەیەکی زۆر خانوو و باڵەخانەی ڕوخاند. ئەم هێرشانە جارێکی دیکە نیشانیان دا کە سوپای داگیرکەر بە شێوەی سیستەماتیک بەردەوامن لە پێشێلکردنی ئاگربەست.
بە پێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوەکانی فەلەستینی و نێودەوڵەتی، لە دوای دەستپێکردنی ئاگربەست سوپای داگیرکەر نزیکەی ٢٠٠ جار ئاگربەستی پێشێل کردووە. لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا ژمارەیەکی زۆر فەلەستینی شەهید بوونەتە و سەدان خانوو و ژێرخانی ڕوخاوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە ٦٨ هەزار و ٨٦٥ فەلەستینی شەهید بوونەتە و ١٧٠ هەزار و ٦٧٠ کەسیش بریندار بوونەتە کە بەشێکی گەورەیان ئافرەت و منداڵن.
بە پێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ دووبارە ئاوادانکردنەوەی غەززە پێویستی بە ٧٠ ملیار دۆلار هەیە.
بەرپرسانی فەلەستینی باس لەوە دەکەن، رژێمی داگیرکەر بەم هێرشانە هەوڵ دەدەن ئاگربەستەکە لەکار بخەن و وێرانیی غەززە قوڵتر بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بەردەوامە لە دابەشکردنی خواردن لە کەناری غەززەی کە ڕووبەڕووی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٥٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٣٠ کەس.
رژێمی سەهیۆنی لە شارۆچکەی تەکوعە ئاگادارییەکی بۆ لابردنی سەدان داری زەیتوون کە تەمەنیان لە سەرووی ٣٥ ساڵەوەیە، بەجێهێشتووە. بنەماڵە فەلەستینییەکان دەڵێن ئەمە یەکێکی دیکەیە لە دەستبەسەرداگرتنی زەوی و فراوانکردنی نیشتەجێبوون.
خالد مەشعەل، ڕێبەری بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوەی وڵات، لە کۆنفرانسی "عهد القدس" لە ئیستانبوول داوای دامەزراندنی بەرەیەکی گوشاری جیهانی بۆ بەرگریکردن لە فەلەستین کرد.