لە داغستان هەلیکۆپتێرێک کەوتەخوارەوە: ٤ کوژراو و ٣ بریندار
لە هەرێمی داغستانی وڵاتی رووسیا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتێرێک ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
یارۆسلاڤ گلازۆڤ وەزیری تەندروستی هەرێمی داغستان ڕاگەیاند، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتێرێک ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی میدیاکانی خۆجێ، هەلیکۆپتێرەکە لە نزیکەی گوندی ئاچی-سوو کەوتووە خوارەوە.
وەزارەتی باری لەناکاوی هەرێمەکە ڕاگەیاند، هەلیکۆپتێرەکە لە کیزلیارەوە بەرەو ئیزبەرباش دەچوو و هەلیکۆپتێرێکی تایبەت بووە و لە گەشتێکی تابەتدا کەوتووە خوارەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بەردەوامە لە دابەشکردنی خواردن لە کەناری غەززەی کە ڕووبەڕووی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٥٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٣٠ کەس.
رژێمی سەهیۆنی لە شارۆچکەی تەکوعە ئاگادارییەکی بۆ لابردنی سەدان داری زەیتوون کە تەمەنیان لە سەرووی ٣٥ ساڵەوەیە، بەجێهێشتووە. بنەماڵە فەلەستینییەکان دەڵێن ئەمە یەکێکی دیکەیە لە دەستبەسەرداگرتنی زەوی و فراوانکردنی نیشتەجێبوون.
خالد مەشعەل، ڕێبەری بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوەی وڵات، لە کۆنفرانسی "عهد القدس" لە ئیستانبوول داوای دامەزراندنی بەرەیەکی گوشاری جیهانی بۆ بەرگریکردن لە فەلەستین کرد.