لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر لوبنان کەسێک شەهید بوو
لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر باشووری لوبنان کەسێک گیانی لەدەستدا.
هێرشەکە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە قەزای بیسارییە لە باشووری لوبنان ئۆتۆمبێلەکە بە گشتی سووتا و کەسێک گیانی لەدەستدا.
بە پێی ڕاگەیەندراوی ئاژانس نیشتیمانی هەواڵەکانی لوبنان "ئەلوەتەنییە"، هێرشەکە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە ٣ مووشەک ئەنجام درا.
رژێمی داگیرکەر هەموو ڕۆژێک هێرش دەکاتە سەر لوبنان و ئاگربەست پێشێل دەکات.
ڕۆژی پێشتر هێرشێک بۆ سەر قەزای هومین فوقە و ناوچەکانی سوروانی و خریبەت سەلم ئەنجام درابوو و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ لوبنانی شەهید بوبوون.
رژێمی داگیرکەر لەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ حزب الله و لوبنان هەزاران جار ئاگربەستی پێشێلکردووە و سەدان کەسی شەهید کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حکومەتی ئەفریقای باشوور ڕایگەیاند کە بەبڕیارانە بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیەیە دەکات کە لە دادگای نێودەوڵەتی لە دژی رژێمی سەهیۆنی سەبارەت بە تاوانەکانی جینۆساید لە غەززە تۆماری کردووە.
ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ڕاگەیاند، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا هەموو کاتێک ئاسمانی ئەفغانستان پێشێل دەکەن و زیان بە سەروەری وڵات دەگەیێنن.
وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاند، خاڵی هەڵدانی ٢ موشەکەکە کە ئاراستەی ناوچەی مەزە ٨٦ی دیمەشق کراوە، دەستنیشان کراوە، بەڵام تا ئێستا ئەنجامدەری هێرشەکە دەستنیشان نەکراوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی دیلەکانی فەلەستین ئەمڕۆ هەینی بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی هەژێنەر، سەبارەت بە بارودۆخی سەخت و سەرما کوشندەکەی ناو زیندانەکانی رژێمی سەهیۆنی، بەتایبەتی دوای ٧ی تشرینی یەکەم، هۆشداریی دا.