ئێران لە گەرووی هورمز تانکەرێکی ڕاگرت
ئێران لە گەرووی هورمز دەستی بە سەر تانکەرێکی بە ئاڵای دوورگەکانی مارشالدا گرت.
ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بە پشتبەستن بە سەرچاوەکان بڵاویکردەوە، "بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاندووە، ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی تانکەردا گرتووە کە ئاڵای دوورگەکانی مارشال بوو، لەکاتێکدا بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕی."
بەپێی سەرچاوە ئاژانسەکان، کەشتییەکە لە عەجمان (ئیمارات)ەوە بەرەو سەنگاپورە بەڕێکەوتووە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێزی دەریایی ئەمریکا MQ-4C Triton بۆ چەند کاتژمێرێک بە دەوری شوێنی رووداوەکەدا سووڕاوەتەوە و چاودێری دۆخەکەی کردووە. ئاژانسەکە بڵاویکردەوە، بەلەمی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا کە بنکەکەی لە بەحرەین، دەوریەیەک ئەنجام دەدات بۆ دڵنیابوون لە کەشتیوانی لە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
کۆمپانیای ئەمنی ئەمبری بڵاویکردەوە، سێ بەلەم ڕۆڵیان هەبووە لە دەستبەسەرداگرتنی تانکەرەکەدا. دەسەڵاتی دەریایی بازرگانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەدا کە تانکەرەکە ناچار بووە بگەڕێتەوە ئاوە خاکییەکانی ئێران.
کۆمپانیای کۆڵۆمبیا شیپمەنەیجمەنت کە بنکەکەی لە قوبرسە، ڕایگەیاندووە، پەیوەندی لەگەڵ تانکەرەکەدا لەدەستچووە. کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تانکەرەکە سووتەمەنی گازۆیلی بەرزی گۆگردی هەڵگرتووە.
تاران تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەو بارەیەوە نەداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حکومەتی ئەفریقای باشوور ڕایگەیاند کە بەبڕیارانە بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیەیە دەکات کە لە دادگای نێودەوڵەتی لە دژی رژێمی سەهیۆنی سەبارەت بە تاوانەکانی جینۆساید لە غەززە تۆماری کردووە.
ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ڕاگەیاند، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا هەموو کاتێک ئاسمانی ئەفغانستان پێشێل دەکەن و زیان بە سەروەری وڵات دەگەیێنن.
وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاند، خاڵی هەڵدانی ٢ موشەکەکە کە ئاراستەی ناوچەی مەزە ٨٦ی دیمەشق کراوە، دەستنیشان کراوە، بەڵام تا ئێستا ئەنجامدەری هێرشەکە دەستنیشان نەکراوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی دیلەکانی فەلەستین ئەمڕۆ هەینی بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی هەژێنەر، سەبارەت بە بارودۆخی سەخت و سەرما کوشندەکەی ناو زیندانەکانی رژێمی سەهیۆنی، بەتایبەتی دوای ٧ی تشرینی یەکەم، هۆشداریی دا.