هێرشی سارۆخی لە دیمەشق: بریندار هەیە
لە ئەنجامی هێرشێکی سارۆخی بۆ سەر دیمەشق پایتەختی سوریا لانیکەم کەسێک بریندار بوو.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا سانا بڵاویکردەوە، دەنگی تەقینەوەکان لە ناحیەی مەزە لە دیمەشق بیستراوە.
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکان، دەنگی ٣ تەقینەوە لە گەڕەکی مەزە ٨٦ و مەزە ڤیلاس وێست بیستراوە. بەپێی هەواڵی میدیاکان، چەند سارۆخێک نهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەکی نزیک مارکێتی فادی لە عەین ئەلکرومیان کردە ئامانج. دوای رووداوەکە هێزە ئەمنییەکانی سوریا ناوچەکەیان گەمارۆداوە. تا ئێستا سەرچاوەی وردی هێرشی سارۆخییە بەردەست نییە.
سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاند کە لە تەقینەوەکەدا زیانی گیانی هەبووە و تا ئێستا سەرچاوەکەی دیاری نەکراوە. هەروەها تیمەکانی فریاکەوتن و تیمەکانی بەرگری شارستانیش بەردەوام بوون لە گواستنەوەی بریندارەکان و ڕێوشوێنی ئەمنی بەرفراوان گیراوەتەبەر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ڕاگەیاند، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا هەموو کاتێک ئاسمانی ئەفغانستان پێشێل دەکەن و زیان بە سەروەری وڵات دەگەیێنن.
وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاند، خاڵی هەڵدانی ٢ موشەکەکە کە ئاراستەی ناوچەی مەزە ٨٦ی دیمەشق کراوە، دەستنیشان کراوە، بەڵام تا ئێستا ئەنجامدەری هێرشەکە دەستنیشان نەکراوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی دیلەکانی فەلەستین ئەمڕۆ هەینی بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی هەژێنەر، سەبارەت بە بارودۆخی سەخت و سەرما کوشندەکەی ناو زیندانەکانی رژێمی سەهیۆنی، بەتایبەتی دوای ٧ی تشرینی یەکەم، هۆشداریی دا.
ناوەندی کۆنترۆڵ و پێشرگری نەخۆشییەکانی ئەفریقا ڕاگەیاند، کیشوەری ئەفریقا ڕووبەڕووی خراپترین دۆخی ٢٥ ساڵی کۆتایی بووە.