پەتای کۆلێرا لە ئەفریقا: خراپترین دۆخی ٢٥ ساڵی کۆتایی
ناوەندی کۆنترۆڵ و پێشرگری نەخۆشییەکانی ئەفریقا ڕاگەیاند، کیشوەری ئەفریقا ڕووبەڕووی خراپترین دۆخی ٢٥ ساڵی کۆتایی بووە.
جیێن کاسیا بەڕێوبەری گشتی ناوەندی کۆنترۆڵ و پێشگری نەخۆشییەکانی ئەفریقا ڕاگەیاند کە لە چەند هەفتەی کۆتاییدا لە وڵاتانی ئەنگۆلا و بوروندی حالەتی تووشبوون بە کۆلێرا زیاد بووە و وتی، "بۆ وەستاندنی ئەو ڕەوتەی کە لە ئەفریقا دەیبینین، پێویستە پلانی وەڵامدانەوەی کۆلێرا بە تەواوی جێبەجێ بکەین کە لە زامبیا دەستیپێکردووە."
بە پێی ڕاگەیەندراوی ناوەندەکە، لە ساڵی ٢٠٢٤ لە ئەفریقا ٢٥٤ هەزار و لە ساڵی ٢٠٢٥ زیاتر لە ٣٠٠ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا و زیاتر لە ٧ هەزار حاڵەتی مردن تۆماڕ کراوە.
بەم شێوەیە ژمارەی تووشبوون بە کۆلێرا لە سەدا ٣٠ زیاد بووە.
لە وڵاتی زامبیا پلانی هەڵمەتی ڕێگریکردن لە کۆلێرا دەستیپێکردووە و بڕیارە لە مانگی ئەیلوولەوە تاوەکو شوبات بەڕێوەبچێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانەوە هەڵمەتی بەرفراوانی لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژئاوا دەستپێکرد و ژمارەیەکی زۆر لە فەلەستینیەکانی دەستبەسەر کرد و زیانی بە ماڵ و حاڵەکان گەیاند.
بڕی ئەو تەقەمەنییە نەتەقیوانەی کە لە داروپەردووی جینۆسایدی غەززەدا ماونەتەوە، لە حەوت هەزار تۆن تێدەپەڕێت و مەترسی لەسەر ژیانی مەدەنییەکان دروستکردووە.
ئاژانسی هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئۆنروا هۆشداریی دا لە دەرەنجامە کارەساتبارەکانی یەکەم شەپۆلی بارانبارین لەسەر ئاوارەکانی کەرتی غەززە.