هۆشداریی ئۆنروا سەبارەت بە دەرەنجامە کارەساتبارەکانی شەپۆلی بارانبارین لەسەر ئاوارەکانی غەززە
ئاژانسی هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئۆنروا هۆشداریی دا لە دەرەنجامە کارەساتبارەکانی یەکەم شەپۆلی بارانبارین لەسەر ئاوارەکانی کەرتی غەززە.
ئەم دامەزراوەیە ڕایگەیاند کە دۆخی ئاوارەکان لە خێمە کۆن و دڕاوەکاندا لەگەڵ هاتنی شەپۆلی بارانبارینەکەدا زۆر قەیراناویتر دەبێت.
ئۆنروا جەختی کردەوە کە جووڵەیەک لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە ئارادایە بۆ فشارخستنە سەر رژێمی سەهیۆنی و ناچارکردنی بە ڕێگەدان بە گەیشتنی هاوکاریی بەرفراوانتر.
بە وتەی ئاژانسەکە، دوێنێ چەند بارهەڵگرێکی هاوکاری لە ڕێگەی دەروازەی زیکیمەوە گەیشتوونەتە غەززە، بەڵام باشبوونی دۆخی مرۆیی لەم ناوچەیەدا پێویستی بە چەندین مانگ هەوڵدان و گەیشتنی سەدان بارهەڵگری هاوکاری هەیە.
ئۆنروا هەروەها سەرەڕای زیادبوونێکی ڕێژەیی لە ژمارەی بارهەڵگرە هاوکارییەکان، ڕایگەیاند کە بڕی هاوکارییەکان هێشتا زۆر ناکافییە و ئەو پێداویستییە جۆراوجۆرانەی کە خەڵکی غەززە پێویستیانە، دابین ناکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ناوەندی کۆنترۆڵ و پێشرگری نەخۆشییەکانی ئەفریقا ڕاگەیاند، کیشوەری ئەفریقا ڕووبەڕووی خراپترین دۆخی ٢٥ ساڵی کۆتایی بووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانەوە هەڵمەتی بەرفراوانی لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژئاوا دەستپێکرد و ژمارەیەکی زۆر لە فەلەستینیەکانی دەستبەسەر کرد و زیانی بە ماڵ و حاڵەکان گەیاند.
بڕی ئەو تەقەمەنییە نەتەقیوانەی کە لە داروپەردووی جینۆسایدی غەززەدا ماونەتەوە، لە حەوت هەزار تۆن تێدەپەڕێت و مەترسی لەسەر ژیانی مەدەنییەکان دروستکردووە.