زیاتر لە ٧ هەزار تۆن تەقەمەنی نەتەقیو لە غەززە: منداڵان لە مەترسیدان
بڕی ئەو تەقەمەنییە نەتەقیوانەی کە لە داروپەردووی جینۆسایدی غەززەدا ماونەتەوە، لە حەوت هەزار تۆن تێدەپەڕێت و مەترسی لەسەر ژیانی مەدەنییەکان دروستکردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری ئیکۆنۆمیستی بەریتانی، ئاستی تەقەمەنی نەتەقیو لە غەززە لە بەرزترین ئاستەکاندایە لە هەر ناوچەیەکی جێناکۆک لە جیهاندا، ئەمەش مەترسییەکی درێژخایەن بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی دروست دەکات تەنانەت ئەگەر شەڕەکە کۆتایی بێت.
ڕاپۆرتەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە گەورەترین مەترسی لەو تەقەمەنیانەدایە کە لە ژێر داروپەردوودا شاراوەن. ئاماژەی بەوەشکردووە، هەندێک بۆمب کە لەلایەن سوپای داگیرکەرەوە فڕێدراون، میکانیزمی تەقینەوەی کاتیان بۆ دانراوە، واتە تەقینەوەکان دەتوانن زۆر دوای ئەوەی بۆمبەکان لەناو بیناکان یان ژێر زەویدان ڕووبدەن.
بەپێی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لانیکەم ٥٣ کەس بەهۆی تەقەمەنی نەتەقیو کوژراون یان بریندار بوون. ڕێکخراوە فریاگوزاریەکان دەڵێن ژمارەی ڕاستەقینەکە لەوانەیە زۆر لەوە زیاتر بێت. بۆ نموونە یەحیا و نەبیلە شرباشی دووانە شەش ساڵان لە کاتی یاریکردن بە بۆمبێک بە سەختی بریندار بوون.
بەپێی خەمڵاندنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕی تەقەمەنی نەتەقێنراو لە غەززە زیاترە لە ٧ هەزار تۆن، کە لە نزیکەی ٤٠ لەسەدی شارەکەدا بڵاوبووەتەوە، زۆرترین چڕبوونەوەیان لە قەزاکانی بەیت حانون، بەیت لاهیا و جیبالیایە.
ڕێکخراوی Humanity & Inclusion ڕاگەیاند، دەکرێت ٢٠-٣٠ ساڵ بخایەنێت بۆ پاککردنەوەی هەموو پاشماوەکان، بەڵام دەتوانرێت ئەو ماوەیە بە دەستێوەردانی ئەندازیاری نێودەوڵەتی کورت بکرێتەوە. نیک ئۆر، پسپۆڕی ڕێکخراوەکە وتی، "تەنانەت ئەگەر هەموو پاشماوەکان پاکبکرێنەوە، هێشتا تەقەمەنی لەژێر زەویدا دەبێت و نەوەکانی داهاتوو ڕووبەڕوویان دەبنەوە."
ئەم ڕاپۆرتە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاککردنەوەی ئەو تەقەمەنییە بەهۆی سنووردارکردنی رژێمی سەهیۆنی بۆ دەستڕاگەیشتن بە کەسانی پسپۆڕ و کەرەستە لە ئاستەنگدایە.
سەختی دۆخی غەززە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە بە پێچەوانەی ناوچەکانی دیکە، ناتوانرێت دانیشتوانەکەی چۆڵبکرێن. بەشێکی زۆری ژێرخانی دوای جەنگ وێران بووە و هیچ پەناگەیەکی ئارام نییە.
شارەزایان دەڵێن، تەقەمەنی نەتەقیو لە غەززە بۆ چەندین ساڵی داهاتوو وەک کێشەیەکی جددی تەندروستی و ئەمنی گشتی بەردەوام دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ناوەندی کۆنترۆڵ و پێشرگری نەخۆشییەکانی ئەفریقا ڕاگەیاند، کیشوەری ئەفریقا ڕووبەڕووی خراپترین دۆخی ٢٥ ساڵی کۆتایی بووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانەوە هەڵمەتی بەرفراوانی لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژئاوا دەستپێکرد و ژمارەیەکی زۆر لە فەلەستینیەکانی دەستبەسەر کرد و زیانی بە ماڵ و حاڵەکان گەیاند.
ئاژانسی هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئۆنروا هۆشداریی دا لە دەرەنجامە کارەساتبارەکانی یەکەم شەپۆلی بارانبارین لەسەر ئاوارەکانی کەرتی غەززە.