سەرچاوەی هێرشی مووشەکی دیمەشق دەستنیشانکرا: لێکۆڵینەوە بەردەوامە
وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاند، خاڵی هەڵدانی ٢ موشەکەکە کە ئاراستەی ناوچەی مەزە ٨٦ی دیمەشق کراوە، دەستنیشان کراوە، بەڵام تا ئێستا ئەنجامدەری هێرشەکە دەستنیشان نەکراوە.
وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاند کە ئەو ئامێرە سەربازییە سەرەتاییانەی کە لە هێرشی مووشەکەکەدا بەکارهێنراون کە گەڕەکی مەزە ٨٦ی دیمەشقی پایتەختی کردە ئامانج دۆزراونەتەوە و مووشەکەکان لە سەکۆیەکی مۆبایلەوە هەڵدراون.
بەگوێرەی کەناڵی هەواڵی فەرمی سوریا، تیمەکانی بەرگری شوێنپێی ئەو دوو موشەکی کاتیۆشایان گرتووە کە لە هێرشەکەدا بەکارهێنراون و شوێنی هەڵدانیشیان دەستنیشانکردووە. شانەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە، تیمێکی سەربازی تایبەتمەند گۆشەی کەوتنی مووشەکەکانیان دیاریکردووە و ئەو خاڵانەی لێ کۆکراونەتەوە، ئەمەش بووەتە شوێنی هەڵدانی مووشەکەکان. بەڵام هیچ وردەکارییەکی زیاتر لەبارەی هێرشەکەوە بڵاونەکرایەوە.
سەرچاوەیەکی سەربازی ئێوارەی هەینی لە لێدوانێکدا بۆ سانا ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر ماڵێک لە ناحیەی مەزە، ئافرەتێک بریندار بوو و زیانی ماددی بەرکەوت. ئەو سەرچاوەیە دووپاتی کردەوە کە مووشەکەکان لە سەکۆیەکی مۆبایلەوە تەقێنراون، بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجامدەری هێرشەکە نادیارە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
دەسەڵاتداران جەختیان لەوە کردەوە کە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان "بە پەرۆشەوە کاردەکەن بۆ ئاشکراکردنی هەموو لایەنەکانی ئەم هێرشە قێزەونە" و ئاماژەیان بەوەدا کە پێشهاتەکان لەگەڵ خەڵکدا هاوبەش دەکرێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حکومەتی ئەفریقای باشوور ڕایگەیاند کە بەبڕیارانە بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیەیە دەکات کە لە دادگای نێودەوڵەتی لە دژی رژێمی سەهیۆنی سەبارەت بە تاوانەکانی جینۆساید لە غەززە تۆماری کردووە.
ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ڕاگەیاند، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا هەموو کاتێک ئاسمانی ئەفغانستان پێشێل دەکەن و زیان بە سەروەری وڵات دەگەیێنن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی دیلەکانی فەلەستین ئەمڕۆ هەینی بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی هەژێنەر، سەبارەت بە بارودۆخی سەخت و سەرما کوشندەکەی ناو زیندانەکانی رژێمی سەهیۆنی، بەتایبەتی دوای ٧ی تشرینی یەکەم، هۆشداریی دا.