لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر باشووری لوبنان قوتابییەکانی ناو پاسێک بریندار بوون
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە قەزای ئەلتەیری لە ناوچەی بینت جبەیل قوتابییەکانی ناو پاسێکیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە قەزای ئەلتەیری لە ناوچەی بینت جبەیل. لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەدا زیان بە پاسێک گەشت کە لە پشت هەمان ئۆتۆمبێلەکەدا بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژمارەیەکی زۆر کەس بریندار بوون کە هەنێکیان قوتابی بوون. بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە.
رژێمی داگیرکەر دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست هەزاران جار ئاگربەستی پێشێل کردووە و سەدان کەسی شەهید کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس لە بەیاننامەیەکدا بانگەشەی دوژمنی سەهیۆنی سەبارەت بە بوونی دامەزراوەی سەربازی لە کەمپی عەین ئەلحلوە بە تەواوی بێ بنەما و درۆی پەتی وەسف کرد و ئەو هێرشەی بە توندی ئیدانە کرد.
پێنج گەشتیار کە لە ناوچەی گەشتیاری پاتاگۆنیای شیلی بە پێ دەڕۆیشتن بەهۆی زریانێکی سەختەوە گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، چالاکییە قارەمانانەکەی شێلان بە ئۆتۆمبێل و هێرش بە چەکی سارد لە نزیک کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی گووش عتسیۆن لە باشووری بەیت لەحم بەرز نرخاند و ڕاگەیاند، "وەڵامێکی سروشتییە بۆ تاوانەکانی داگیرکەران."