لە چیلی ٥ گەشتیار بەهۆی زریانێکەوە گیانیان لەدەستدا
پێنج گەشتیار کە لە ناوچەی گەشتیاری پاتاگۆنیای شیلی بە پێ دەڕۆیشتن بەهۆی زریانێکی سەختەوە گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
بەپێی میدیا نیشتمانییەکان، گروپێک لە پارکە نەتەوەییەکەی تۆریس دێل پاین لە ناوەڕاستی دەستپێکردنی لەناکاوی بارودۆخی سەختی کەشوهەوادا گیریان خواردووە.
بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان، قوربانییەکان دوو کەسی مەکسیکی و دوو ئەڵمانی و یەک ڕەگەزنامەی بەریتانی بوون. هەوڵەکان بۆ دیاریکردنی شوێنی ئەو ٧ کەسە ونبووە بەردەوامە.
ڕاگەیەندراوە کە لە کاتی زریانەکەدا خێرایی با ١٨٩ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا تێپەڕیوە و بەفربارین کاریگەری هەبووە لە ناوچەکەدا.
ئاژانسی دارستانی شیلی (کۆناف) ڕایگەیاند، تیمێکی گەڕان و فریاگوزاری ٢٤ کەسی ڕەوانەی ناوچەکە کراوە و هەوڵی چڕ و پڕ بۆ دۆزینەوەی ونبووەکان دەدرێت.
باس لەوە دەکرێت کە زەمینەی سەخت و خراپی کەشوهەوا نیگەرانییەکانی سەبارەت بە تەندروستی بێسەروشوێنەکان زیاتر کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس لە بەیاننامەیەکدا بانگەشەی دوژمنی سەهیۆنی سەبارەت بە بوونی دامەزراوەی سەربازی لە کەمپی عەین ئەلحلوە بە تەواوی بێ بنەما و درۆی پەتی وەسف کرد و ئەو هێرشەی بە توندی ئیدانە کرد.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە قەزای ئەلتەیری لە ناوچەی بینت جبەیل قوتابییەکانی ناو پاسێکیش بریندار بوون.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، چالاکییە قارەمانانەکەی شێلان بە ئۆتۆمبێل و هێرش بە چەکی سارد لە نزیک کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی گووش عتسیۆن لە باشووری بەیت لەحم بەرز نرخاند و ڕاگەیاند، "وەڵامێکی سروشتییە بۆ تاوانەکانی داگیرکەران."