رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش: ٢٨ شەهید و ٧٧ بریندار
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ڕێککەوتنی ئاگربەستی پێشێل کرد و هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەک لە خان یونس و غەززە. داگیرکەران ئیدعایان کرد کە "ڕابەرانی حەماسمان کردووە."
فڕۆکەکانی جەنگی و فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی سوپای داگیرکەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممەوە دەستیان بە هێرش سەر خاڵە جیاوازەکان لە شارەکانی غەززە و خان یونس کرد. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢٨ فەلەستینی شەهید بوون کە ١٧یان منداڵ و یەکێکیان ئافرەت بوو زیاتر لە ٧٧ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، لە ئەنجامی هێرش سەر باڵەخانەیەک لە گەڕەکی زەیتوون کە ئاوارەکان تێدا دەمان ٦ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر ئافرەت و منداڵیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی درۆن سەر خێمەکانی ئاوارەکانی فەلەستینی لە نەخۆشخانەی پزیشکی ناسڕ لە خان یونس ٧ فەلەستینی شەهید بوون.
ئیدیعای نوێ لە رژێمی سەهیۆنیەوە
سوپای رژێمی سەهیۆنی ئەو هێرشانەی بە "کاردانەوە بۆ بە ئامانجگرتنی حەماس" وەسف کرد. بەڵام ڕۆژنامە داگیرکەرەکان ئیدیعایان کردووە کە رژیم "کۆبوونەوەی سەرکردەکانی حەماسی کردووە ئامانج" لە گەڕەکی زەیتوون.
زانیارییە دزەپێکراوەکان ئاشکرایان کردووە، گوایە ئەو ئامانجانە بریتین لە فەرماندەی کەتیبەی زەیتون و جێگری فەرماندەی ناوچەکە و بەرپرسی یەکەی دەریایی کەتائیبی عیزەدین ئەلقەسام.
ڕامی ئەبو زوبەیدە شرۆڤەکاری سەربازی ڕایگەیاند کە رژیم هەوڵ دەدات بیانوو بۆ هێرشی پێشوەختە پلان بۆ داڕێژراو بەم جۆرە لێدوانانە دروست بکات و وتی، "ئەم هێرشانە وەڵام نین؛ هەنگاوی پێشوەختە پلان بۆ داڕێژراون لە چوارچێوەی لیستی ئامانجی فراوانکراوی داگیرکەران."
ڕۆژنامەی "هارێتز"ی داگیرکەری ڕاستڕەو نووسیویەتی کە ئەنجامی هێرشەکە "هێشتا ڕوون نییە"، هاوکات دەزگاکانی دیکەش ڕایانگەیاندووە کە ئیدارەی ئەمریکا لەو هێرشانە ئاگادار کراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، بنەماڵەی خەڵکی سڤیل کە لە غەززە بێسەروشوێن بوون، لە بەردەم سەنتەری پزیشکی ناسر لە خان یونس، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا. ئەو بنەماڵانە داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە هەنگاو بنێن بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی کەسوکارەکانیان کە لەلایەن داگیرکەرانەوە دەستبەسەر کراون.
خۆپیشاندەران جەختیان لەوە کردەوە کە شاردنەوەی چارەنووسی منداڵان، ئافرەتان و خەڵکی مەدەنی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و ڕایانگەیاندووە، "رژێمی سەهیۆنی دەبێت زانیاری دەربارەی ئەو کەسانە ئاشکرا بکات کە بە دیل گرتوویانە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵان، بە ئاماژەکردن بەوەی کە منداڵانی فەلەستینی لە حەوت دەیەی ڕابردووەوە قوربانیی تیرۆریزمی ڕێکخراوی رژێمی سەهیۆنین، داوای دادگاییکردنی سەرانی داگیرکەر و پاراستنی مافی منداڵانی کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ٥٤٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٨٣٣ کەس.
شەوی ڕابردوو شەڕ و پێکدادانی چڕ لە نێوان سوپای سوریا و پەکەکە/یەپەگە لە مەعدان بەدیەی ڕۆژهەڵاتی ڕەقە رووی دا. هیچ لایەنێک زیانەکانیان ئاشکرا نەکرد و داهاتووی ڕێککەوتنی یەکگرتن کە لە مانگی ئازاردا واژۆ کرابوو، جارێکی دیکە بووەتە بابەتی گفتوگۆ.