لە مەکسیک فڕۆکەیەکی بچووک کەوتە خوارەوە: لانیکەم ٧ کوژراو
لە وڵاتی مەکسیک لە ئەنجامی کەتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک لانیکەم ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە ڕۆژی دووشەممە لە ٥٠ کیلۆمەتری شاری مەکسیکۆ سیتیی پایتەختی وڵات لە ناوچەی سان مێتیۆ ئاتێنکۆ رووی دا.
ئادریان هێرناندێز بەڕێوبەری بەرگری مەدەنی مەکسیک ڕاگەیاند، بە پێی تۆماڕەکان لە ناو فڕۆکەکەدا ٨ سەرنشین و ٢ فڕۆکەوان هەبوون بەڵام چەند کاتژمێرێک دوای رووداوەکە تەنها تەرمی ٧ کەس دۆزرایەوە.
دەستنیشان کرا، فڕۆکەکە هەوڵی داوە لە ناو یانەیەکی تۆپی پێ دانیشێت بەڵام لە باڵەخانەیەک کەوتووە و تێکشکاوە.
هەروەها باس لەوە کرا، بەهۆی رووداوەکە ئاگر دەرکەوتووە و نزیکەی ١٣٠ کەس لە ناوچەکە دوور خراون.
لێپرسینەوە سەبارەت بە هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەحمود بەسەل وتەبێژی بەرگری مەدەنی غەززە ڕاگەیاند، بەهۆی سەرما زیاتر لە ١٧ خانوو بە گشتی ڕوخان و ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٤یان منداڵ بوون.
بەرگری مەدەنی غەززە ڕایگەیاند کە زۆربەی خێمەکان بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە ژێرئاوکەوتوون، جەختیشی لەوە کردەوە کە چادرەکان بەپێی پێویست نین بۆ پاراستنی خەڵکی ئاوارە.
لە کەرتی ڕۆژئاوا، باندە جولەکەکان ئاگریان لە دوو ئۆتۆمبێل بەردا و دروشمی ڕەگەزپەرستییان لەسەر دیوارەکان نووسی. جەخت لەوە کرایەوە کە ئەم هێرشانە بە شێوەیەکی سیستماتیک لە ژێر پاراستنی سەربازانی داگیرکەردا ئەنجام دەدرێن.
٣٣ ساڵ بە سەر دوورخستنەوەی ٤١٥ سەرکردە و چالاکنی دیاری بزووتنەوەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی بۆ ناوچەی مەرجولزهوور تێپەڕدەبێت.