لە سەدا ٩٠ی خێمەکانی غەززە بەهۆی بارانبارینی ئەم دواییە ژێر ئاو کەوتوون
بەرگری مەدەنی غەززە ڕایگەیاند کە زۆربەی خێمەکان بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە ژێرئاوکەوتوون، جەختیشی لەوە کردەوە کە چادرەکان بەپێی پێویست نین بۆ پاراستنی خەڵکی ئاوارە.
مەحمود بەسەل، وتەبێژی بەرگری مەدەنی کەرتی غەززە، ڕایگەیاندووە، بەهۆی بارانبارینی ئەم دواییە نزیکەی لەسەدا ٩٠ی پەناگەکانی ژێر ئاو کەوتووە، لە ژینگەیەکدا کە خەڵکی ئاوارە لە ئێستاوە لە ژێر بارودۆخێکی مرۆیی زۆر سەختدا دەژین.
بەسەل لە بەیاننامە ڕۆژنامەوانییەکاندا ڕایگەیاندووە کە چادرەکان بەس نین بۆ دابینکردنی تەنانەت کەمترین پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە بەرامبەر بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا، جەختی لەسەر پێویستی بەپەلەی جێگیرکردنی خانووی گەڕۆک وەک چارەسەرێک بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی دانیشتووان و ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی زستان کردەوە.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە، سیستەمی خراپی ئەم دواییە بووەتە هۆی ئەوەی زیاتر لە ٢٧ هەزار خێمەی نیشتەجێبوونی خەڵکی ئاوارە ببرێنە دەرەوە و ژێرئاوکەوتوون، دۆخەکەی بە کارەسات وەسفکردووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە ٥٣ هەزار خێمە کاریگەرییان لەسەر بووە، یان بە تەواوی یان بەشێکی زیانیان بەرکەوتووە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی پێشووی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەت، نزیکەی یەک ملیۆن و نیو ئاوارە لە چادر و پەناگەی کاتیدا دەژین کە سەرەتاییترین پاراستن و ئاسایشیان تێدا نییە، زیاتر لە چارەک ملیۆن کەسیش ڕاستەوخۆ زیانیان بەرکەوتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
جولەکەکانی سەهیۆنی لە دوای خۆرئاوابوونی ئەمڕۆ خوازیاری خۆپێشاندانێک بوون لە قودس کە بە "رێپێوانی مەکابیەکان" ناوزەد کران.
هێزە داگیرکەرەکان لە کاتی هەڵمەتەکانی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژئاوا دوو گەنجی فەلەستینییان بە بارمتە گرت و دوو گەنجی دیکەیان لێدا و برینداریان کرد. باندە جولەکەکانیش بەردەوام بوون لە هێرشەکانیان.
مەحمود بەسەل وتەبێژی بەرگری مەدەنی غەززە ڕاگەیاند، بەهۆی سەرما زیاتر لە ١٧ خانوو بە گشتی ڕوخان و ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٤یان منداڵ بوون.