هەڵکوتانە سەر ماڵەکان لە کەناری ڕۆژئاوا: ٢ بریندار
هێزە داگیرکەرەکان لە کاتی هەڵمەتەکانی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژئاوا دوو گەنجی فەلەستینییان بە بارمتە گرت و دوو گەنجی دیکەیان لێدا و برینداریان کرد. باندە جولەکەکانیش بەردەوام بوون لە هێرشەکانیان.
درەنگانی شەوی چوارشەممە، هێزەکانی داگیرکەر هەڵمەتێکی نوێیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژئاوا ئەنجام دا. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی فەلەستینی وەفا، دوو لاوی فەلەستینی لە هەڵکوتانە سەر شارۆچکەکانی عەنەبتا و کفر لەبەد لە ڕۆژهەڵاتی تولکەرم بە دیل گیران.
لە کەفر لەبەد، سەربازانی داگیرکەر ژمارەیەکی زۆر لە دوکاندارەکانیان ناچار کرد دوکانەکانیان دابخەن. لەو ناوچەیەدا ئۆتۆمبێلەکان ڕاگیران و فەلەستینییەکان لە شوێنی رووداوەکە ڕاگیران و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کرا.
لە باشووری کەناری ڕۆژئاوا، هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر وێرانەکانی دێر ڕەزا لە باشووری ئەلخەلیل. ئەو سەربازانەی کە لە دەوری ماڵەکان جێگیر بوون، دوو گەنجی فەلەستینییان لێدا و برینداریان کرد. لە هەمان کاتدا یەکەیەکی دیکەی ئیسرائیل کە دەچێتە ناوچەکانی باشووری ئەلخەلیل، بە ئەنقەست ئۆتۆمبێلێکی فەلەستینییان داوە و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.
هەروەها هێرشی باندەکانی جولەکەکان بەردەوام بوو. لە باکووری ئەلخەلیل، باندە چەکدارەکان ئۆتۆمبێلی فەلەستینییەکیان بەردباران کرد؛ هێرشەکە پەنجەرەکانی شکاند و زیانێکی زۆری لێکەوتەوە.
لە دوای دەستپێکردنی هێرشە جینۆسایدییەکان بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، داگیرکەران و میلیشیا جوولەکەکان هێرشەکانیان لە سەرتاسەری کەرتی ڕۆژئاوا بە قودسەوە چڕتر کردووەتەوە. ئەم هێرشانە بووەتە هۆی شەهیدبوونی نزیکەی ١١٠٠ فەلەستینی و برینداربوونی نزیکەی ١١ هەزار کەس و ڕفاندنی زیاتر لە ٢١ هەزار فەلەستینی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٦٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ١٦٥ کەس.
کۆمەڵگەی پزیشکیی ناسر لە باشووری کەرتی غەززە هەواڵی شەهیدبوونی ساوایەکی فەلەستینیی لە ناوچەی مەواسیی خان یوونس بەهۆی سەرمای سەختەوە ڕاگەیاند.
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە بارانبارین و زریانەکانی ئەم دواییە لە کەرتی غەززە، کاریگەریی کردووەتە سەر نزیکەی ٥٥ هەزار خێزانی فەلەستینی و بووەتە هۆی زیانپێگەیشتن یان وێرانبوونی شوێنەکانی نیشتەجێبوون و سامانەکانیان.
کەناڵێکی نوێی ئاودێری بە توانای ئاودێری زیاتر لە ٥ هەزار هەکتار زەوی لە پارێزگای لەغمان لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان کەوتە کار.