جولەکەکانی سەهیۆنی لە مزگەوتی ئەقسا ڕێپێوانێک ئەنجام دەدەن.
جولەکەکانی سەهیۆنی لە دوای خۆرئاوابوونی ئەمڕۆ خوازیاری خۆپێشاندانێک بوون لە قودس کە بە "رێپێوانی مەکابیەکان" ناوزەد کران.
بەپێی بانگەوازی جولەکەکانی سەهیۆنی ناسراو بە "منداڵانی چیای مۆریا"، ڕێپێوانەکە کاتژمێر ٧:٣٠ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات. لەبەردەم دەروازەی ئەلجەدید لە باکووری ڕۆژئاوای شاری کۆن، لەگەڵ داگیرساندنی مۆمی پێنجەمی خەنۆکە.
مەبەست لەم ڕێپێوانە داوای دەرکردنی ئیدارەی ئەوقافی ئیسلامی لە چیای مەعبەد و کۆتایی هێنان بە دۆخی ئێستا و هەروەها یادکردنەوەی ئەو سەربازانەی رژێمی داگیرکەر بووە کە لە کاتی جینۆسایدی غەززە بە دەستی چەکدارانی بەرخۆدان کوژراون.
جولەکەکانی سەهیۆنی لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا ڕێپێوانێکی هاوشێوەیان ڕێکخستبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٦٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ١٦٥ کەس.
کۆمەڵگەی پزیشکیی ناسر لە باشووری کەرتی غەززە هەواڵی شەهیدبوونی ساوایەکی فەلەستینیی لە ناوچەی مەواسیی خان یوونس بەهۆی سەرمای سەختەوە ڕاگەیاند.
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە بارانبارین و زریانەکانی ئەم دواییە لە کەرتی غەززە، کاریگەریی کردووەتە سەر نزیکەی ٥٥ هەزار خێزانی فەلەستینی و بووەتە هۆی زیانپێگەیشتن یان وێرانبوونی شوێنەکانی نیشتەجێبوون و سامانەکانیان.
کەناڵێکی نوێی ئاودێری بە توانای ئاودێری زیاتر لە ٥ هەزار هەکتار زەوی لە پارێزگای لەغمان لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان کەوتە کار.