جارێکی دیکە ئاگربەست لە غەززە شکێندرا: ٤ شەهید و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون
هێرشە زەمینی و ئاسمانییەکانی رژێمی سەهیۆنی لە غەززە بەردەوامە. لەم هێرشانەدا کە بە ڕوونی ئاگربەست پێشێل دەکەن، چوار فەلەستینی کە یەکێکیان ئافرەت بوو شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون. داڕمانی ماڵە وێرانبووەکان بووەتە هۆی ئەوەی زیانی زیاتری گیانی لێ بکەوێتەوە.
سەرەڕای ئەوەی کە پێی دەوترێت ئاگربەست، کەرتی غەززە جارێکی دیکە بە هێرشی داگیرکەرانی سەهیۆنی بە خوێن پەڵە پەڵە بوو. ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چەکداری سەر بە داگیرکەران تەقەی لە ناوچەی دەوروبەری شەقامی یافا لە گەڕەکی توفا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە کردووە. لەو هێرشەدا، ژنە فەلەستینییەکەی تەمەن ٤٨ ساڵ شەهید بوو، ٣ کەسیش بە پلەی جیاواز بریندار بوون.
هەر لەو ڕۆژەدا ٣ فەلەستینی دیکە لە هێرشی ئاسمانی و تەقەی چەک لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە شەهید بوون. باس لەوە کرا کە هێزەکانی داگیرکەر بەردەوام بوون لە هێرشەکانیان، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە بانگەشەی ئەوە دەکەن لێیان کشاونەتەوە، سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەست کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا ئەنجام درا. شایەتحاڵەکان ڕایانگەیاندووە کە تەنانەت ئەو ناوچانەی کە ڕێگە بە جوڵەی مەدەنیان هەبووە کراونەتە ئامانج.
لە گەڕەکی شوجاعیە، فرۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی رژێمی داگیرکەر بۆمبێکی خستە سەر خەڵکی مەدەنی کە لە شەقامی مەنسورە کۆبوونەتەوە، فەلەستینییەک شەهید بوو. هەر لەو ناوچەیە دوو فەلەستینی دیکە لە هێرشێکی دیکەی فڕۆکەوانیدا لە نزیک بەنزینخانەی شاوا شەهید بوون.
لە گەڕەکی شێخ ڕەدوان ٣ ئافرەتی یەک بنەماڵە شەهید بوون و دوو ژنی دیکەش لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە، دوای ئەوەی ماڵێک پێشتر بەهۆی بۆردومانەوە زیانی پێگەیشتبوو ڕوخا. هەوڵەکانی گەڕان بەدوای محەممەد سەعید لەبەد و ڕانیە محەمەد لەبەد بەردەوامن، کە تا ئێستاش لەژێر داروپەردوودا ماون.
تیمەکانی بەرگری شارستانی هۆشدارییەکانیان بۆ چۆڵکردنی ئەو بینایانە دووپاتکردەوە کە بە مەترسیدار دەستنیشانکراون و پێشتر بۆردومان کراون. بەرپرسان ئاماژەیان بەوە کردووە کە پێکهاتە درز و تێکچووەکان مەترسی بەردەوامی داڕمانیان هەیە، بەتایبەتی لەگەڵ خراپتربوونی بارودۆخی زستاندا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی دژی کەشتی نەوتهەڵگری 'بێلا ١' کە ئاڵای پەنەمای لەسەر بوو، ئەنجام دا. کەشتییەکە لە کاتی بارکردنی نەوتی خاو لە ڤەنزوێلاوە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە ڕاگیرا. ئەمە سێیەم ئۆپەراسیۆنی ئەمریکا بوو لە دژی کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلا.
بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە پەسەندکردنی رژێمی سەهیۆنی پلانێک بۆ دروستکردنی ١٩ یەکەی نیشتەجێبوونی نوێ لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو "هەنگاوێکی نوێی کۆلۆنیالیزمە کە ئامانج لێی تاڵانکردنی زەوییە فەلەستینییەکانە."
ڕێکخراوی لێکۆلینەوەی سەربازی ئالما سەر بە رژێمی داگیرکەر لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کرد کە حزب الله لانیکەم ٢٠ هەزار مووشەکی هەیە.