ئەمریکا دەستی بەسەر سێیەم کەشتی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلادا گرت
ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی دژی کەشتی نەوتهەڵگری 'بێلا ١' کە ئاڵای پەنەمای لەسەر بوو، ئەنجام دا. کەشتییەکە لە کاتی بارکردنی نەوتی خاو لە ڤەنزوێلاوە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە ڕاگیرا. ئەمە سێیەم ئۆپەراسیۆنی ئەمریکا بوو لە دژی کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلا.
هێزەکانی ئەمریکا ڕێگرییان لە سێیەم کەشتی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلا کرد.
کەشتیی "بێلا ١" کە ئاڵای پەنەمای لەسەر بوو، لەکاتی بارکردنی نەوت ڕاگیرا.
بەم شێوەیە ژمارەی ئەو کەشتیانەی لە ١٠ی کانوونی دووەمەوە دەستیان بەسەردا گیراوە بۆ سێ کەشتی بەرزبووەتەوە.
لە هێرشەکانی پێشوودا، لە ١٠ی کانوونی یەکەم دەست بە سەر کەشتیی سکیپەر و ڕۆژی شەممە دەست بە سەر کەشتیی سێنتوریێسدا گیرابوو.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە ڕۆژنامەکانی ئەمریکادا بڵاوکراونەتەوە، تا ئێستا نە ئەمریکا و نە ڤەنزوێلا بەیاننامەیەکی فەرمییان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی ئەم دواییە بڵاونەکردووەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێرشە زەمینی و ئاسمانییەکانی رژێمی سەهیۆنی لە غەززە بەردەوامە. لەم هێرشانەدا کە بە ڕوونی ئاگربەست پێشێل دەکەن، چوار فەلەستینی کە یەکێکیان ئافرەت بوو شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون. داڕمانی ماڵە وێرانبووەکان بووەتە هۆی ئەوەی زیانی زیاتری گیانی لێ بکەوێتەوە.
بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە پەسەندکردنی رژێمی سەهیۆنی پلانێک بۆ دروستکردنی ١٩ یەکەی نیشتەجێبوونی نوێ لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو "هەنگاوێکی نوێی کۆلۆنیالیزمە کە ئامانج لێی تاڵانکردنی زەوییە فەلەستینییەکانە."
ڕێکخراوی لێکۆلینەوەی سەربازی ئالما سەر بە رژێمی داگیرکەر لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کرد کە حزب الله لانیکەم ٢٠ هەزار مووشەکی هەیە.