پارێزگای قودس: ڕووخاندنی باڵەخانەی ئەلوەعد لە سیلوان تاوانێکی جەنگی و هەوڵێکە بۆ کۆچپێکردنی زۆرەملێ
پارێزگای قودس ڕایگەیاند، ڕووخاندنی باڵەخانەی نیشتەجێبوونی ئەلوەعد لە گەڕەکی سیلوان، تاوانێکی جەنگی و نموونەیەکی ئاشکرای سیاسەتی کۆچپێکردنی زۆرەملێی فەلەستینییەکانە بە ئامانجی چۆڵکردنی شارەکە لە دانیشتووانە ڕەسەنەکەی.
پارێزگای قودس لە بەیاننامەیەکدا جەختی کردەوە کە هەر جۆرە پرۆسەیەکی ڕووخاندن کە ببێتە هۆی دەرکردنی دانیشتووان لە ماڵەکانیان، بە بەشێک لە پلانێکی ئاشکرای داگیرکەران بۆ جێگرتنەوەی جێنشینەکان لە شوێنی خاوەنە ڕاستەقینەکانی ئەم خاکە دادەنرێت.
هەروەها لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە هێزە داگیرکەرەکان بۆ پاساوهێنانەوە بۆ ڕووخاندنەکان پەنا بۆ بیانووی بێبنەما دەبەن کە گرنگترینیان نەبوونی مۆڵەتی بیناسازییە؛ لە کاتێکدا کە رژێمی داگیرکەر بە شێوەیەکی سیستماتیک و توند، دەرکردنی مۆڵەتەکانی بیناسازی بۆ فەلەستینییەکان سنووردار و بە کردەوە مەحاڵ دەکات.
پارێزگای قودس هۆشداری دا کە ئەم سیاسەتانە لە چوارچێوەی هەوڵە ڕێکخراوەکان بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای قودس و سەپاندنی واقیعگەلی نوێی مەیدانی دژی فەلەستینییەکان پەیڕەو دەکرێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٩٣٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ١٩٢ کەس.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا سوپای رووسیا هێرشەکانی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئۆکرانیا چڕتر کردووەتەوە.
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە مۆسکۆ تەقیەوە و بەهۆیەوە ژەنەراڵێکی پلە باڵای سوپای رووسیا کوژرا. دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوە لە ئەگەری پەیوەندییەکانی ئۆکرانیا دەکەن لەگەڵ رووداوەکەدا.