رووسیا هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا چڕتر کردووەتەوە
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا سوپای رووسیا هێرشەکانی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئۆکرانیا چڕتر کردووەتەوە.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە، نزیکەی ١٣٠٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و ١٢٠٠ بۆمبی ڕێنماییکراو و ٩ مووشەک لە هێرشەکاندا بەکارهێنراون.
زێلێنسکی ڕایگەیاند کە سوپای رووسیا تەنها لە هەفتەی ڕابردوودا نزیکەی ١٣٠٠ هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و ١٢٠٠ هێرشی بۆمبی ڕێنماییکراو و ٩ هێرشی مووشەکیی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ئۆکرانیا ئەنجام داوە، بەتایبەتی کاریگەری لەسەر ناوچەی ئۆدێسا و باشووری ئۆکرانیا هەبووە.
زێلێنسکی ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە و شاندێکی ئۆکرانیا لە ئەمریکایە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٩٣٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ١٩٢ کەس.
پارێزگای قودس ڕایگەیاند، ڕووخاندنی باڵەخانەی نیشتەجێبوونی ئەلوەعد لە گەڕەکی سیلوان، تاوانێکی جەنگی و نموونەیەکی ئاشکرای سیاسەتی کۆچپێکردنی زۆرەملێی فەلەستینییەکانە بە ئامانجی چۆڵکردنی شارەکە لە دانیشتووانە ڕەسەنەکەی.
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە مۆسکۆ تەقیەوە و بەهۆیەوە ژەنەراڵێکی پلە باڵای سوپای رووسیا کوژرا. دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوە لە ئەگەری پەیوەندییەکانی ئۆکرانیا دەکەن لەگەڵ رووداوەکەدا.