لە غەززە تەرمی ١٤ شەهید لە ژێر باڵەخانەڕووخاوەکاندا دەرێنران
تەرمی ١٤ فەلەستینی لە داروپەردووی ماڵێک کە بە هۆی هێرشی رژێمی سەهیۆنی لە خان یونس لە باشووری غەززە وێران کرابوو، دەرهێنرانەوە.
تەرمی ١٤ فەلەستینی لە داروپەردووی ماڵێک کە بە هۆی هێرشی رژێمی سەهیۆنی لە ناوچەی سەتر ئەلغەربی لە باکووری ڕۆژئاوای خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە وێران کرابوو، دەرهێنرانەوە. تیمەکانی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاتی کارکردنیاندا گەیشتنە تەرمی شەهیدان.
لە ڕاگەیەندراوەکەی بەرگری شارستانیدا هاتووە، ئەو تەرمانەی لە داروپەردوو دەرهێنراون ڕادەستی دامودەزگا پەیوەندیدارەکان و یەکەکانی پزیشکی دادوەری کراون، دواتر لە گۆڕستانە فەرمییەکان بەخاک سپێردراون.
ئەم پێشهاتە لە ئەنجامی هێرشە بەردەوامەکانی سەر غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوەیە کە کۆمەڵکوژی و برسێتی و کاولکاری و ئاوارەبوونی زۆرەملێ و دەستبەسەرکردنی لەخۆگرتووە. ئەم هێرشانە بە پشتیوانی ئەمریکا و ئەوروپا، سەرەڕای بانگەوازە نێودەوڵەتییەکان و فەرمانەکانی ئاگربەست لە دادگای نێودەوڵەتییەوە، بێ وەستان بەردەوامن.
لە جینۆسایدی بەردەوامی غەززەدا، تا ئێستا زیاتر لە ٢٤٢ هەزار فەلەستینی کە زۆربەیان ژن و منداڵن، کوژراون یان بریندار بوون. جگە لەوەش تا ئێستا زیاتر لە ١١ هەزار کەس بێسەروشوێنن و سەدان هەزار کەسیش ئاوارە بوون. قووڵبوونەوەی قەیرانی برسێتی بووەتە هۆی مردنی ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان. بەشێکی زۆری شارەکان تووشی وێرانکارییەکی بەرفراوان بوون.
لە لایەکی دیکەوە، رژێمی سەهیۆنی بەردەوامە لە پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی ئاگربەست کە لە ١٠ی ئۆکتۆبەرەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، هێرشەکانی وەک بۆردومان، تەقە و وێرانکردنی ماڵ و خانووی فەلەستینییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی غەززە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەر لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا هەڵیکوتایە سەر چەند ناوچەیەکی کەناری ڕۆژئاوا و نزیکەی ٣٠ کەسی دەستبەسەر کرد.
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە عێراق پێویستی بە "ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی" لەگەڵ رژێمی داگیرکەر نییە، هەروەها تیشکی خستە سەر گرنگی یەکێتی کۆمەڵایەتی.
دادگایەک لە تونس، سزای زیندانی هەتاهەتایی بە سەر ١١ تۆمەتباری دۆسیەی تیرۆرکردنی محەممەد ئەلزەواری، ئەندازیاری فڕۆکەوانیی تونسی و یەکێک لە فەرماندە تەکنیکییەکانی کەتائیبی قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس سەپاند.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە تورکیا ١١٥ کەس بە گومانی داعشی بوون دەستبەسەر کران.