بەیاننامەی حەماس سەبارەت بە تەقینەوەکەی ناوچەی رەفەح
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس شەوی چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی، وردەکارییەکانی تەقینەوەی ئەم دواییەی ناوچەی رەفەحی ڕوون کردەوە و جەختی لە بەرپرسیارێتیی تەواوی رژێمی سەهیۆنی لەم بارەیەوە کردەوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس سەبارەت بە تەقینەوەکانی ناوچەی رەفەح بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
لە بزووتنەوەی حەماس جەختی کردەوە کە "ئەو تەقینەوەیەی لە ناوچەی ڕەفەح ڕووی داوە، بە وردی لە سنوورێکدا بووە کە بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵی هێزە داگیرکەرە سەهیۆنییەکاندایە." لەم بەیاننامەیەدا ڕاشکاوانە هاتووە کە هیچ کەسێکی فەلەستینی لەم ناوچەیەدا بوونی نەبووە و هیچ چالاکییەک ئەنجام نادات.
حەماس ڕایگەیاند کە پێشتر سەبارەت بە بوونی پاشماوەی ماددە تەقەمەنییەکان و چەک و تەقەمەنیی بەجێماوی جەنگ لەم ناوچەیە و ناوچەکانی دیکە هۆشداریی دابوو. حەماس جەختی کردەوە کە لە کاتی دەستپێکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەوە، هیچ جۆرە بەرپرسیارێتییەکی بەرامبەر بەم پاشماوانە نییە، بەتایبەتی ئەو ماددانەی کە لەلایەن خودی داگیرکەرانەوە لە ناوچەکەدا دانراون.
لە بەشێکی دیکەی ئەم بەیاننامەیەدا، حەماس داوای گوشار خستنە سەر رژێمی سەهیۆنی کرد بۆ پابەندبوون بە ڕێککەوتنە واژۆ کراوەکان. ئەم بزووتنەوەیە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد تا ڕێگە نەدەن داگیرکەران بە بیانوو هێنانەوە و دروستکردنی پاساو، درێژە بە گرژی دروستکردن و هەوڵدان بۆ تێکدانی ڕێککەوتنەکە بدەن.
بزووتنەوەی حەماس لە کۆتاییدا جارێکی دیکە جەختی لە پابەندبوونی تەواوی هێزەکانی بەرخۆدان بە ڕێککەوتنە ئەنجامدراوەکان و پابەندبوونەکانی سەرچاوەگرتوو لێیەوە کردەوە و ڕایگەیاند کە بەرگری هەروا بە ڕێڕەوی ڕێککەوتنەکە وەفادارە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەر لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا هەڵیکوتایە سەر چەند ناوچەیەکی کەناری ڕۆژئاوا و نزیکەی ٣٠ کەسی دەستبەسەر کرد.
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە عێراق پێویستی بە "ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی" لەگەڵ رژێمی داگیرکەر نییە، هەروەها تیشکی خستە سەر گرنگی یەکێتی کۆمەڵایەتی.
دادگایەک لە تونس، سزای زیندانی هەتاهەتایی بە سەر ١١ تۆمەتباری دۆسیەی تیرۆرکردنی محەممەد ئەلزەواری، ئەندازیاری فڕۆکەوانیی تونسی و یەکێک لە فەرماندە تەکنیکییەکانی کەتائیبی قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس سەپاند.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە تورکیا ١١٥ کەس بە گومانی داعشی بوون دەستبەسەر کران.