غازی حەمەد: ئەو ناوچەیەی ئیسرائیل بانگەشەی پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکەی تێدا دەکات، لەژێر کۆنترۆڵی داگیرکاراندایە
غازی حەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، شەوی چوارشەممە لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە، وێڕای ڕەتکردنەوەی بانگەشەکانی رژێمی سەهیۆنی سەبارەت بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە رەفەح، جەختی کردەوە لەسەر بەربەست دروستکردنەکانی ئەم رژێمە لە ڕەوتی گفتوگۆکاندا.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، رژێمی سەهیۆنی بانگەشەی ئەوەی کرد کە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە شاری رەفەح (کە لەژێر داگیرکاریی سوپای داگیرکەردایە) ئەفسەرێک بریندار بووە و "حەماس بەم کارە ئاگربەستی پێشێل کردووە."
غازی حەمەد ڕایگەیاند ئەو ناوچەیەی داگیرکاران بانگەشەی ئەوە دەکەن حەماس ڕێککەوتنەکەی تێدا پێشێل کردووە، بەتەواوی لەژێر داگیرکاری و کۆنترۆڵی سوپای "ئیسرائیل"دایە. ئەو جەختی کردەوە کە ئەم بانگەشانە بێ بنەمان و بەرپرسیارێتیی رووداوەکان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی داگیرکاران لە ئەستۆی خۆیاندایە.
ئەم بەرپرسە باڵایەی حەماس ئاشکرای کرد کە "ئیسرائیل" سەرقاڵی جێبەجێکردنی هەندێک ڕێوشوێن و هەنگاوی تاکلایەنەیە لە مەیدانەکەدا و لەم ڕێگەیەدا هیچ جۆرە هەماهەنگی یان گەڕانەوەیەک بۆ نێوەندگیرەکان (کە چاودێری ڕێککەوتنەکەن) ئەنجام نادات.
غازی حەمەد سەبارەت بە بەشەکانی پەیوەست بە ئاڵوگۆڕ، ڕایگەیاند کە تا ئەم ساتە زانیاریی پشتڕاستکراوە و یەکلاکەرەوە سەبارەت بە دواین تەرم کە بڕیارە دەستنیشان بکرێت و ڕادەست بکرێتەوە، لە ئارادا نییە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە تورکیا ١١٥ کەس بە گومانی داعشی بوون دەستبەسەر کران.
لە ئەنجامی شەڕ لە نێوان کەمبۆدیا و تایلەند لە سنووری نێوان هەردوو وڵات بەردەوامە و لە ٧ی کانوونی یەکەمەوە ٩٦ کەس کوژراون.
هێزەکانی ئێران لە ئاوەکانی باشووری وڵات دەستیان بەسەر کەشتییەکدا گرت کە سووتەمەنی قاچاخی هەڵگرتبوو و ١٦ ئەندامی تیمی کەشتیوانی بیانییان دەستبەسەر کرد.