شەڕ لە نێوان کەمبۆدیا و تایلەند بەردەوامە: ٩٦ کوژراو
لە ئەنجامی شەڕ لە نێوان کەمبۆدیا و تایلەند لە سنووری نێوان هەردوو وڵات بەردەوامە و لە ٧ی کانوونی یەکەمەوە ٩٦ کەس کوژراون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی ئاژانسی فەرمی دەوڵەتی کەمبۆدیا، وەزارەتی بەرگری کەمبۆدیا ڕاگەیاند، سوپای تایلەند بەیانی بە تۆپهاوێژ گوندێک لە ویلایەتی بانتی میانچی کردووە ئامانج و لە ئەنجامی هێرشەکەدا مەدەنیێکی خەلکی کەمبۆدیا کوژراوە.
وەزارەتی بەرگری کەمبۆج ڕاگەیاند، لە ٧ی کانوونی یەکەمەوە لە ئەنجامی شەڕەکەدا ٣١ کەس کوژراون و ٦١٠ هەزار کەسیش ئاوارە بوونەتە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی تایلەندی نەیشن تایلەند، بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی سوپای تایلەند، نزیکەی ٤٠ مووشەک لە جۆری BM-21 ئاراستەی گوندەکانی پارێزگای سا کایۆ لە کەمبۆدیا کراوە و لە ئەنجامدا زیان بە ژێرخانی مەدەنی و ٣ خانوو کەوتووە.
بەرپرسانی تایلەند باسیان لەوە کرد کە بەهۆی شەڕەکە ٤٢ مەدەنی و ٢٣ سەرباز گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٤٠٠ هەزار کەسیش ئاوارە بوونەتە.
هاوکات، تایلەند و کەمبۆدیا دوێنێ لە دەروازەیەکی سنووری کە دەکەوێتە بەشی باشووری سنوورەکەیان کە ٨١٧ کیلۆمەترییە، دەستیان بە دانوستانە سەربازییەکان کرد.
بڕیارە دانوستانەکانی نێوان شاندە سەربازییەکان ٣ ڕۆژ بخایەنێت و ڕەنگە ڕێگە خۆش بکات بۆ ڕێککەوتن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە تورکیا ١١٥ کەس بە گومانی داعشی بوون دەستبەسەر کران.
غازی حەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، شەوی چوارشەممە لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە، وێڕای ڕەتکردنەوەی بانگەشەکانی رژێمی سەهیۆنی سەبارەت بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە رەفەح، جەختی کردەوە لەسەر بەربەست دروستکردنەکانی ئەم رژێمە لە ڕەوتی گفتوگۆکاندا.
هێزەکانی ئێران لە ئاوەکانی باشووری وڵات دەستیان بەسەر کەشتییەکدا گرت کە سووتەمەنی قاچاخی هەڵگرتبوو و ١٦ ئەندامی تیمی کەشتیوانی بیانییان دەستبەسەر کرد.