رژێمی داگیرکەر دەیان کەسی لە کەرتی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کرد
رژێمی داگیرکەر لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا هەڵیکوتایە سەر چەند ناوچەیەکی کەناری ڕۆژئاوا و نزیکەی ٣٠ کەسی دەستبەسەر کرد.
سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن کە رژێمی داگیرکەر ٢١ کەسی خەڵکی گوندی سەلیم لە ڕۆژهەڵاتی شاری نەبلوسی دەستبەسەر کردووە کە پێشتر زیندانی بوون و دوای لێپرسینەوە لەوان رژێم ئازادیان کردوون.
رژێمی داگیرکەر لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی خۆی لە گوندی ڕەفعەت لە باکووری ڕۆژئاوای قودس، توێژەر و نووسەری فەلەستینی ساری ئورابی دەستبەسەر کرد. دەوترێت ئورابی زیندانییەکی پێشووە و پێشتر لەلایەن هێزەکانی داگیرکەرەوە دەستبەسەر کراوە و ساڵانێک لە زیندانە داگیرکەرەکاندا ڕاگیراوە.
رژێمی داگیرکەر هەروەها لە کاتی هەڵکوتانە سەر گوندی عارورا لە باکووری ڕامەڵڵا، دیلەکەی پێشووی تەیسیر حەسیبی دەستگیر کردەوە.
هەروەها دەگوترێ کە رژێمی داگیرکەر ناسر موفریج و عەمری کوڕی لە گوندی عارورا دوای هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیان دەستبەسەر کردووە.
سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە، رژێمی داگیرکەر هەڵیکوتایە سەر گوندی بەنی زەید لە باکووری ڕۆژئاوای ڕامەڵڵا و گەنجێکی بە ناوی محەمەد ئەلبەرغوسی دەستبەسەر کردووە.
رژێمی داگیرکەر ئیبراهیم ئەلحورانی خەڵکی شاری قەلقیلیە و گەنجێکی نەناسراوی خەڵکی شارۆچکەی بەیت یازان لە ڕۆژئاوای شاری نابلوسی دەستبەسەر کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە عێراق پێویستی بە "ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی" لەگەڵ رژێمی داگیرکەر نییە، هەروەها تیشکی خستە سەر گرنگی یەکێتی کۆمەڵایەتی.
دادگایەک لە تونس، سزای زیندانی هەتاهەتایی بە سەر ١١ تۆمەتباری دۆسیەی تیرۆرکردنی محەممەد ئەلزەواری، ئەندازیاری فڕۆکەوانیی تونسی و یەکێک لە فەرماندە تەکنیکییەکانی کەتائیبی قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس سەپاند.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە تورکیا ١١٥ کەس بە گومانی داعشی بوون دەستبەسەر کران.