لە نەیجیریا ئەمریکا هێرشی کردە سەر داعش
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشی ئاسمانی "خوێناوی و وێرانکەر" لە دژی ئەندامانی داعش لە باکووری ڕۆژئاوای نەیجیریا ئەنجام دراوە و "هێرشەکانی سەر مەسیحییەکان لە وەرزی کریسمسدا"ی وەک هۆکارەکەی گەڕاندەوە.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، سوپای ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی بۆ سەر گروپە چەکدارەکانی سەر بە داعش لە باکووری ڕۆژئاوای نەیجیریا ئەنجام داوە. ترامپ ئیدیعای کرد کە هێرشەکان "تۆڵەسەندنەوە"ن لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی کە خەڵکی مەدەنی مەسیحییان کردۆتە ئامانج.
ترامپ لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای خۆی (Truth Social) ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنی "زۆر کاریگەر و وێرانکەر" ئەنجام دەدەن، هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەگەر گروپە چەکدارەکان بەردەوام بن لە هێرشەکانیان، هێرشی زیاتر ڕوودەدەن.
هەرچەندە کۆشکی سپی وەسفێکی وردی لە هێرشەکان نەکردووە، بەڵام فەرماندەیی ئەفریقای ئەمریکا (ئەفریکۆم) ڕایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەکان "بە ئامانجی نەهێشتنی هەڕەشە تیرۆریستییەکانە" ئەنجام دراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بە بۆنەی شەوی ڕەغائیب لە کەناری غەززە هاوکاری خواردن دابەش کرد کە ڕووبەڕووی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بووە.
بانکی ناوەندیی سووریا خستنەبازاڕی پارەیەکی نوێی سووریای ڕاگەیاند.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بڕیاری دایەوە، ئیتر هێرشە جینۆسایدکارەکانی بۆ سەر غەززە لە ژێر ناوی "شەڕی زیندووبوونەوە" ئەنجام بدات.