لە ئەنجامی چالاکیێکی بەرخۆدان لە کەناری ڕۆژئاوا ٢ داگیرکەر کوژران
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی چالاکیێکی ئەندامێکی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ٢ داگیرکەر کوژراون و ٦ی دیکە بریندار بوون.
دوای ئۆپڕاسیۆنەکەی بەرخۆدان لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو ٢ داگیرکەری سەهیۆنی کوژران. هێزەکانی داگیرکەر دەستیان بە هێرشێکی نوێ بۆ سەر ناوچەکە کرد.
ڕادیۆی سوپای داگیرکەر بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی شین بێت بەناو هەواڵگری ناوخۆیی رژێمی داگیرکەر، چالاکییەکەی بووە هۆی کوژرانی ٢ داگیرکەر و بریندار بوون ٦ی دیکە لە لایەن ئەندامێکی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی بەناوی ئەحمەد ئەبو روب ئەنجام دراوە.
ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی داگیرکەر دوای هێرشەکە فەرمانی "بەکارهێنانی هێزی توند" لە قەزای قەباتیەی شاری جەنین دایەوە. کاتز ڕاگەیاند کە تەواوی ئەو کەسانەی کە "پشتیوانی لە بەرخۆدان دەکەن" بە شێوەیەکی "توند باجەکەی دەدەن" و ڕاستەوخۆ ژێرخانی قەزاکە دەکەنە ئامانج.
دوای ئەم ڕاگەیەندراوە داگیرکەران دەستیان بە هێرشی فراوان بۆ سەر قەباتییە کرد. یەکینەکانی تایبەتی داگیرکەر، تیمەکانی پەرشووتدار و هێزەکانی پۆلیس چوونەتە ناو قەزاکە و ئەندامانی هێزی ئاسمانی لە ئاسمانی جەنین و قەباتییە سوڕانەوە. میدیای داگیرکەر باسی لەوە کرد کە پلان داڕێژراوە بۆ ئەوەی هێرش و گەماڕۆ بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ بخایەنێت.
بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، هێزەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر خانووی خانەوادەی فەلەستینییەکە و تیمەکانی ئەندازیاری داگیرکەر دەستیان بە چالاکییەکان بۆ ڕوخاندنی خانووکە کرد. ئەندامانی خانەوادەکە لێکۆلینەوەیان لەگەڵ کرا و ژمارەیەکی زۆر سەیتەری سەربازی لە ناوچەکە دانرا.
ڕاگەیەندرا کە سوپای داگیرکەر و شین بێت لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە سەبارەت بەوەی کە تاوانبارەکە چۆن هێڵی داگیرکاری بەزاندووە، هەروەها لێکۆڵینەوە لە هەڵە ئەمنییەکان دەکرێت. چاپەمەنی داگیرکەر نووسیویەتی، تاوانبارەکە پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ناسراوە و لە لیستی ئەو کەسانەدا بووە کە چوونە ناو خاکە داگیرکراوەکان قەدەغەکراون.
لە لایەکی دیکەوە، بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر، نەتانیاهۆ، لە بەیاننامەیەکدا دوای رووداوەکە، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ڕووبەڕووی "کردەوەی خوێناوی" بوونەتەوە و سیاسەتەکانی هێرش و سەرکوت بەردەوام دەبن.
لە هێرشەکەی شاری بیساندا باس لەوە کرا کە داگیرکەرێک بەهۆی لێدانی ئۆتۆمبێلێکەوە کوژراوە و یەکێکی دیکەش بە چەقۆ کوژراوە و شەش داگیرکەریش بریندار بوون. ڕاگەیەندرا کە رووداوەکە لە ٣ شوێنی جیاواز رووی داوە و دواتر ئەنجامدەرەکە تەقەی لێکراوە و لەلایەن پۆلیسی داگیرکەرەوە دەستبەسەر کراوە.
هێرش بۆ سەر قەباتیە بە ئەڵقەیەکی نوێ دادەنرێت لە زنجیرەی سیاسەتی سزادانی بەکۆمەڵدا کە داگیرکەران لە سەرانسەری کەناری ڕۆژئاوا بۆ سەرکوتکردنی بەرخۆدان ئەنجامیان دەدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی فەرمی، وێڕای ستایشی کردەوە دژە سەهیۆنییەکان لە ناوچەکانی “بەیسان” و “ئەلعەفوولە”، ئەوەی بە کاردانەوەیەکی یەکلاکەرەوە دژی سیاسەتە تاوانکارانەکانی رژێمی داگیرکەر زانی.
لە ئەنجامی هێرشێکی بە چەقۆ بۆ سەر کارگەیەکی وڵاتی ژاپۆن ١٤ کەس بریندار بوون و هێرشکارەکە دەستبەسەر کران.
حکومەتی سۆماڵ بە شێوەیەکی توند بڕیاری رژێمی داگیرکەر بۆ ناسینی "سۆماڵیلاند"ی رەتکردەوە. حکومەتی مۆگادیشۆ جەختی لەوە کرد کە سۆماڵ وڵاتێکی تاکپارەچەیە و ناتوانرێت دابەش بکرێت.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی فەرمی، کاردانەوەی بەرامبەر بە کردەوە دووانەکەی نیوەڕۆی هەینی لە شاری "ئەلعەفوولە"ی باکووری فەلەستینی داگیرکراو نیشان دا و وەک دەرەنجامی تووڕەیی پەنگخواردووی جەماوەری وەسفی کرد.