حەماس: کردەوەی ئەلعەفوولە وەڵامێکی سروشتییە بۆ تاوانەکانی داگیرکەران و مافێکی ڕەوای گەلی فەلەستینە
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی فەرمی، کاردانەوەی بەرامبەر بە کردەوە دووانەکەی نیوەڕۆی هەینی لە شاری "ئەلعەفوولە"ی باکووری فەلەستینی داگیرکراو نیشان دا و وەک دەرەنجامی تووڕەیی پەنگخواردووی جەماوەری وەسفی کرد.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس ڕاگەیاند، "ئەو کردەوە دووانەیەی کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئەلعەفوولە ئەنجام درا، ڕەنگدانەوەی تووڕەیی پەنگخواردووی جەماوەری و دەرەنجامی سروشتیی تاوانە ڕۆژانەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنییە. ئەم هەنگاوە لە سێبەری کوشتوبڕی بەردەوام دژی گەل و خاکەکەمان و توندکردنەوەی سیاسەتەکانی کوشتن، ئاوارەیی، دروستکردنی کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکان و بەجووکردن لە قودس، کەرتی ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە ئەنجام دراوە."
حەماس بە پشت بەستن بە پێوەرە جیهانییەکان جەختی کردەوە، "بەرگری بە هەموو شێوازەکانییەوە، مافێکی ڕەوایە کە یاسا نێودەوڵەتییەکان و شەریعەتە مرۆییەکان بۆ گەلانی ژێر دەسەڵاتی داگیرکاری مسۆگەریان کردووە. چۆن دەکرێت گەلێک کە لەژێر سیاسەتەکانی کۆمەڵکوژی، دەستدرێژی و دروستکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون دایە و هەوڵ دەدرێت دۆزەکەی لەناو ببرێت، لە بەرامبەر داگیرکەرانی دەستدرێژیکەر بێدەنگ بێت؟"
ئەم بزووتنەوەیە لە درێژەدا هۆشداری دایە بەرپرسانی رژێمی داگیرکەر، "ئێمە سەبارەت بە دەرەنجامەکانی بەردەوامیی سیاسەتە دوژمنکارانەکان هۆشداری دەدەین و جەخت دەکەینەوە کە تاوانەکانی داگیرکەران هەرگیز ئاسایشیان بۆ بەدی ناهێنێت. هەوڵدان بۆ تێکشکاندنی ئیرادەی گەلەکەمان مەحکوومە بە شکست؛ چونکە خەڵکی ئێمە لە درێژایی مێژوودا سەلماندوویانە تا ئەو کاتەی داگیرکاری بمێنێت، دەست لە بژاردەی بەرگری هەڵناگرن."
لە کۆتایی ئەم بەیاننامەیەدا، حەماس جەماوەری خەڵکی فەلەستینی بانگهێشت کرد بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزی و خۆڕاگری لە بەرامبەر دوژمن. هەروەها داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد تا بە دەرچوون لە بێدەنگی بەرامبەر بە ئازارە بەردەوامەکانی گەلی فەلەستین، بە بەرپرسیارێتییەکانی خۆی هەستێت و بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی رژێمی سەهیۆنی و لێپرسینەوە لێی لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان هەنگاوی جدی بنێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧١ هەزار و ٢٦٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٢١٩ کەس.
شارەوانییەکانی پارێزگای باکووری غەززە ڕایانگەیاند کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەم ناوچەیەی بە کردەیی کردووە بە ناوچەیەکی کارەساتبار.
چەکدارێکی خۆڕاگری فەلەستینی، بنکەیەکی سەربازیی رژێمی سەهیۆنی لە نزیک ڕامەڵڵا کردە ئامانج. دوابەدوای هێرشەکە، داگیرکەران ناوچەکەیان گەمارۆدا و چەندین ڕێگای گوندەکانیان داخست.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە وڵاتی ئەتیۆپیا. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا هاوکاری پارەیی بە سەر یەتیمەکان دابەش کرد.