گۆڕینی باکووری غەززە بۆ ناوچەیەکی کارەساتبار
شارەوانییەکانی پارێزگای باکووری غەززە ڕایانگەیاند کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەم ناوچەیەی بە کردەیی کردووە بە ناوچەیەکی کارەساتبار.
شارەوانییەکانی پارێزگای باکووری غەززە ڕایانگەیاند کە داگیرکەران ڕێگری دەکەن لە هاتنەناوەوەی ئاو، سووتەمەنی، پارچەی یەدەگ و کەرەستەی بنیاتنانەوە بۆ باکووری کەرتی غەززە.
هەروەها ڕاگەیەندرا کە زیاتر لە ١٥٠ کیلۆمەتر لە ڕێگاوبانەکان و لانی کەم ٧٠ بیرە ئاوی سەرەکی بە تەواوی وێران بوون و وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاوەڕۆ و سەرجەم مۆلیدەکانی کارەباش لەکار کەوتوون. هەروەها نزیکەی ٥٠ هەزار دۆنم لە زەوییە کشتوکاڵییەکان لەناوچوون کە ئەم مەسەلەیە بووەتە هۆی نائەمنی توندی خۆراک لە باکووری غەززە.
شارەوانییەکانی باکووری غەززە هۆشدارییان دا کە بەهۆی نەبوونی سووتەمەنیی پێویست بۆ خستنەگەڕی بیرە ئاوەکان و تۆڕەکانی ئاوەڕۆ، کەمیی پارچە و کەرەستەی چاککردنەوە و هەروەها کەڵەکەبوونی هەزاران تەن زبڵ و خاشاک، مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان بە توندی زیادی کردووە.
ئەم دامەزراوانە لە کۆتاییدا داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بۆ ڕزگارکردنی ئەوەی لە ژیان لە غەززە ماوەتەوە، بە شێوەیەکی بەپەلە بێتە سەر هێڵ و زەمینەی هاتنەناوەوەی پارچەی یەدەگ، کەرەستەی چاککردنەوەی تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و هەروەها کەرەستەی پێویست بۆ بنیاتنانەوەی بیرەکان و پەمپەکان فەراهەم بکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عیزەت ئەلڕشق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) ڕایگەیاند، کتێبی دووەمیان کە دوای دوو ساڵ بەرخۆدان چاپ و لە ٨ بابەت پێکهاتووە، ڕەنگدانەوەی جەوهەری وابەستەیی گەلی فەلەستین بە خاکەکەیانەوەیە.
تایلەند و کەمبۆدیا دوای چەند هەفتەیەک لە تێکهەڵچوونە سنوورییەکان ڕێککەوتنی ئاگربەستیان واژۆ کرد. پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕێککەوتنەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧١ هەزار و ٢٦٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٢١٩ کەس.