تایلەند و کەمبۆدیا لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتوون
تایلەند و کەمبۆدیا دوای چەند هەفتەیەک لە تێکهەڵچوونە سنوورییەکان ڕێککەوتنی ئاگربەستیان واژۆ کرد. پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕێککەوتنەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
تایلەند و کەمبۆدیا ڕێککەوتنی ئاگربەستیان واژۆ کردووە بۆ کۆتایی هێنان بە پێکدادانەکانی سنوورەکان کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا پەرەی سەندووە و دەیان کەسی کوشتووە. ئەم ڕێککەوتنە دوای سێ ڕۆژ لە دانوستانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ئەمڕۆ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا کە وەزارەتی بەرگری کەمبۆدیا بڵاویکردۆتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ئاگربەستەکە لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە کاریگەر دەبێت، هەروەها ڕێگە بە خەڵکی سڤیل لە هەردوولا دەدرێت بگەڕێنەوە بۆ ناوچە سنوورییەکان کە بەهۆی شەڕەوە زیانیان پێگەیشتووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە لایەنەکان لەسەر "پاراستنی جێگیرکردنی سەربازی ئێستا و دوورکەوتنەوە لە جوڵەی سەربازی نوێ" ڕێککەوتوون. ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهێزکردنی ئەمنی قەیرانەکە زیاتر قووڵتر دەکاتەوە و زیان بە هەوڵە درێژخایەنەکان دەگەیەنێت بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکە.
ڕێککەوتنەکە لەلایەن ناتافون نارکفانیت وەزیری بەرگری تایلەند و هاوتا کەمبۆدیایەکەی تی سیها واژۆ کراوە، هاوکات ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ماوەی نزیکەی ٢٠ ڕۆژی شەڕەکەدا دەیان کەس کوژراون و زیاتر لە ٥٠٠ هەزار هاوڵاتی مەدەنی ئاوارەبوون.
ناکۆکی بەردەوام بەدرێژایی سنوورەکە کە نزیکەی ٨١٧ کیلۆمەترە، لە ململانێ مێژووییە درێژخایەنەکانی نێوان هەردوو وڵاتەوە سەرچاوە دەگرێت. پێکدادانەکان کە لە مانگی تەمموزدا جارێکی دیکە هەڵگیرسانەوە، لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمدا زیاتر توندتر بووەوە.
پێشتر ئەو لایەنانە لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو ڕێککەوتنی ئاشتییان لە کوالالامپوری پایتەختی مالیزیا واژۆ کردبوو، بەڵام ئاگربەستەکە بە نێوەندگیری مالیزیا و پاڵپشتی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا واژۆ کرا بە خێرایی ڕووخا. بەڵام ئایا ڕێککەوتنە نوێیەکەی ئەمڕۆ دەبێتە هۆی ئاشتییەکی هەمیشەیی بۆ ناوچەکە یان نا، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕوون دەبێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عیزەت ئەلڕشق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) ڕایگەیاند، کتێبی دووەمیان کە دوای دوو ساڵ بەرخۆدان چاپ و لە ٨ بابەت پێکهاتووە، ڕەنگدانەوەی جەوهەری وابەستەیی گەلی فەلەستین بە خاکەکەیانەوەیە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧١ هەزار و ٢٦٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٢١٩ کەس.
شارەوانییەکانی پارێزگای باکووری غەززە ڕایانگەیاند کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەم ناوچەیەی بە کردەیی کردووە بە ناوچەیەکی کارەساتبار.