لە غەززە ٣ کەس بەهۆی سەرمای توند گیانیان لەدەستدا
لە غەززە، ٣ کەس بە هۆی سەرما و زریانێکی زۆرەوە شەهید بوون و رژێمی سەهیۆنی بۆ ڕۆژی ٨٣هەمین بەردەوام بوو لە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست. لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی و تۆپخانە و تەقەی کراوە بریندار هەبووە؛ لە کەناری ڕۆژئاوا، گەنجێک شەهید بوو.
قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەززە تا دێت قووڵتر دەبێتەوە. بەهۆی سەرمای توند و بارودۆخی سەختی کەشوهەوا ٣ کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان منداڵێکی ساوای دوو مانگە بوو.
وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی زریان و کەشوهەوای ساردەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٧ کەس بەرزبووەتەوە.
باران و بای بەهێز و شەپۆلەکانی دەریا چادرەکانی خێزانە ئاوارەبووەکانیان وێران کرد و دەستڕاگەیشتن بە پێداویستییە سەرەتاییەکان هێندەی تر قورستر کرد.
لە لایەکی دیکەوە رژێمی سەهیۆنی بۆ ماوەی ٨٣ ڕۆژ بەردەوامە لە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست.
تەقەی تۆپخانە و هێرشی ئاسمانی لە ناوچە جیاوازەکانی غەززە چڕتر بووەوە. فڕۆکە جەنگییەکان ناوچەکانی ڕۆژئاوای رەفەح و بەیت لاهیایان کردە ئامانج، هاوکات فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان لە دەیر ئەلبەلەح و بەنی سوهەیلا لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس و دەوروبەری کەمپی پەنابەرانی مەغازی ئەنجام دا. لەم هێرشانەدا منداڵێک و ژنێک بریندار بوون.
لەو کاتەوەی ئاگربەست لە ١١ی ئۆکتۆبەر ڕاگەیەندرا، لە ئەنجامی پێشێلکارییەکانی رژێمی سەهیۆنی، ٤١٤ فەلەستینی لە غەززە شەهید بوون و هەزار و ١٤٧ کەسیش بریندار بوون؛ تەرمی ٦٨٠ شەهید لە ژێر داروپەردوو دەرهێنراونەتەوە.
کۆی گشتیی ئەو هێرشانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامن، گەیشتووەتە ٧١ هەزار و ٢٦٦ شەهید و ١٧١ هەزار و ٢٢٢ بریندار.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمریکا ڕایگەیاند کە سزای بەسەر کۆی گشتی ١٠ قەوارە و کەسایەتی ئێران و ڤەنزوێلا سەپاندووە.
لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، کەناری ڕۆژئاوا زنجیرەیەک هێرش، تێکهەڵچوون و هەنگاوی مەیدانیی هێزە داگیرکەرەکانی لە چەندین شار و شارۆچکەی فەلەستینی بەخۆیەوە بینی.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، "شەپۆلێکی دیکەی باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. بەگوێرەی پێشبینییەکان، پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان دادەبەزێت."
إتحاد العلماء (یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان) بە بۆنەی شەهادەتی ئەبوو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام و چەند فەرماندەیەکی دیکەی قەسامی پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.