حەمدان: داماڵینی چەکی حەماس تەنیا وەهمێکە
ئەندامی باڵای بزووتنەوەی حەماس، بە ڕەخنەی توند لە بەربەستەکانی رژێمی سەهیۆنی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست، جەختی کردەوە کە قسەکردن لەسەر ڕادەستکردنی چەکی بەرگری لە سێبەری پەیمانشکێنییەکانی داگیرکەران، کارێکی مەحاڵ و بێهوودەیە.
ئوسامە حەمدان هەروەها ئامانجی کۆتایی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیی بە کۆچی بەزۆری فەلەستینییەکان لە غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا دانا.
حەمدان بە ئاماژەدان بە دۆخی قەیراناوی مرۆیی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، "رژێمی داگیرکەر بە ئەنقەست چالاکی دامەزراوە مرۆییەکانی پەک خستووە و ڕێگری لە هاتنی کۆمەکەکان بۆ کەرتی غەززە دەکات. ئەم هەنگاوانە، پاشەکشەی ئاشکرا و خۆدزینەوەیە لە بەندەکانی ڕێککەوتنی ڕاگرتنی جەنگ."
ناوبراو جەختی کردەوە کە داگیرکەران دەبێت بە خێراترین کات پڕۆسەی هاتنی سووتەمەنی و کۆمەکەکانی فریاگوزاری خێراتر بکەن و دەروازەی ڕەفەح لە هەردوو لاوە بکەنەوە.
ناوبراو لە کاردانەوە بە فشارە سیاسییەکان بۆ داماڵینی چەکی حەماس ڕوونی کردەوە، "لە دۆخێکدا کە دوژمنی سەهیۆنی پابەندی هیچ یەک لە بەڵێنەکانی خۆی نییە، هەر جۆرە قسەیەک سەبارەت بە ڕادەستکردنی چەکی حەماس، بازدانە لە هەوادا و خەیاڵێکی پووچە."
ئەندامی باڵای حەماس سەبارەت بە گۆڕانکارییە سیاسییەکان لە واشنتۆن وتی، "لێدوانەکانی دۆنالد ترامپ لە کاتی پێشوازیکردن لە نەتانیاهو، بابەتێکی نوێ نییە و لە چوارچێوەی هەڵوێستە هەمیشەیی و لایەنگرانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ 'ئیسرائیل' دایە. حکومەتی ئەمریکا ئەرکییەتی فشار بخاتە سەر داگیرکەران تاوەکوو کار بە هەموو ئەو بەڵێنانە بکەن کە لە ڕێککەوتنی ئاگربەستدا هاتووە."
حەمدان هەروەها ئاماژەی بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان کرد و وتی، "نێوەندگیران لە قەتەر، میسر و تورکیا هەوڵی زۆر لە پەیوەندی لەگەڵ واشنتۆن دەدەن تاوەکوو دوژمن پابەند بە جێبەجێکردنی بەندەکانی ڕێککەوتنەکە بکەن."
ئوسامە حەمدان لە کۆتاییدا هۆشداری دا کە رژێمی سەهیۆنی سیاسەتێکی فراوانتر لە جەنگی سەربازی پەیڕەو دەکات و ئەوەش، چۆڵکردنی خاکە فەلەستینییەکانە لە دانیشتووانە ڕەسەنەکەی، هەم لە کەرتی غەززە و هەم لە کەرتی ڕۆژئاوا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دوای چەند ڕۆژێک لە باران بارینی بەخوڕ لە ئەفغانستان، ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١ کەسیش بریندار بوون.
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار بەشداری لە ڕێپێوانی غەززە لە ئیستانبوول کرد.
لە شارۆچکەی کرانس-مۆنتانای باشووری سویسرا لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی بەهێز ئاگر دەرکەوت و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین هەواڵی شەهیدبوونی گەنجێکی فەلەستینی بە گولڵەی سەربازانی داگیرکەری سەهیۆنی لە باشووری نابلوس لە باکووری کەناری ڕۆژئاوا ڕاگەیاند.