حەماس بانگێشتی ئەنجامدانەوەی نوێژی غیابی جەنازە بۆ فەرماندە شەهیدەکان دەکات
حەماس لە ڕاگەیەندراوێک بانگێشتی کرد کە لە سەرانسەری دونیا بۆ فەرماندە شەهیدەکانی قەسامی نوێژی غیابی جەنازە ئەنجام بدرێت.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە ڕاگەیەندراوێک بانگێشتی کرد کە بۆ فەرماندە شەهیدەکانی کەتائیبی قەسام ڕۆژی هەینی نوێژی غیابی جەنازە ئەنجام بدرێت.
حەماس لە ڕاگەیەندراوەکە بانگێشتی کرد کە دوای نوێژی هەینی لە تەواوی مزگەوت و ناوەندەکانی ئیسلامی نوێژی غیابی جەنازە ئەنجام بدرێت.
حەماس ڕاگەیاند، "داوای نوێژی غیابی جەنازە بۆ فەرماندە شەهیدەکانی قەسامی دەکەین، بۆ ڕێزگرتن لە جیهاد و فیداکاریان، بۆ بەرز نرخاندنی تێکۆشانیان لە بەرگریکردن لە خاکی فەلەستین، و یادکردنەوەی ئەو باجەی کە لە پاراستنی بەها پیرۆزەکانماندا داویانە، بەتایبەتی قودس و مزگەوتی ئەقسا."
ڕۆژی ٢٩ی کانوونی دووەم کەتائیبی قەسام ڕاگەیاندبوو کە فەرماندەکانی قەسامی: محەمەد سینوار سەرۆکی ئەرکانی گشتی کەتائیبی قەسام، محەمەد شەبانە فەرماندەی کەتیبەی رەفەح، حەکەم عیسا بەرپرسی خزمەتەکانی چەکداری و جەنگ، رائید سەعد فەرماندەی یەکینەی وەبەرهێنانی سەربازی و حوزەیفە کەحلوت (ئەبو عوبەیدە) وتەبێژی کەتائیبی قەسام شەهید بوونەتە.
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی نوێی کەتائیبی قەسام ڕاگەیاندبوو کە ئەم فەرماندەیانە لە ئەنجامی هێرش و بۆردومانەکانی رژێمی داگیرکەر لە غەززە شەهید بوونەتە.
حەماس جەختی لەوە کردەوە کە ئەو بانگەوازە نەک هەر یادکردنەوەیەک بەڵکو بانگەوازێکە بۆ بەرزڕاگرتنی بەرخۆدانی فەلەستین و زیندوو ڕاگرتنی میراتی تێکۆشان کە فەرماندەکانی قەسام بەجێیان هێشتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پلاتفۆرمی ئەمنیی بەرخۆدان، "ئەلحاریس"، بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئەمنییەکان، ڕایگەیاند کە هێزەکانی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە هەوڵێکی تیرۆرکردنی پلان بۆ داڕێژراویان بە بەکارهێنانی ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو پووچەڵکردەوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر ژمارەیەکی زۆر ناوچەکە لە باشووری لوبنان.
عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران ڕایگەیاند، هەرکەسێک دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێران بکات، "دەستی دەبڕدرێت"، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دەستێوەردانەکانی دەرەکی شکست دەهێنێت.
هێزە داگیرکەرەکانی سەهیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر چەندین شار و گوندێکی کەناری ڕۆژئاوا.