لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٣٢ زیندانیی فەلەستینی لە زیندانەکانی سەهیۆنیدا شەهید بوون
ناوەندی لێکۆڵینەوەی زیندانیانی فەلەستین ڕاپۆرتی دا کە رژێمی سەهیۆنی لە ساڵی ٢٠٢٥ لانیکەم ٣٢ زیندانی لە زیندانەکانی خۆی لە ڕێگەی ئەشکەنجە و برسێتی و پشتگوێخستنی پزیشکییەوە لە سێدارە داوە.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی زیندانیانی فەلەستینی ڕایگەیاند کە توندترین لەسێدارەدانی زیندانیانی فەلەستینی لە زیندانەکانی داگیرکەری سەهیۆنی لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەدی کراوە. لە ڕاگەیەندراوی ئەو ناوەندە کە ڕۆژی پێنجشەممە بڵاو کرایەوە ئاماژەی بەوە کراوە کە رژێمی سەهیۆنی لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٣٢ زیندانیی فەلەستینی کە لە زیندانەکانی خۆیدا شەهید کردووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، دوای شەهیدبوونی ٤٣ زیندانی لە ساڵی ٢٠٢٤، ئەم جۆرە تاوانانە لە ساڵی ٢٠٢٥دا بە شێوەیەکی سیستماتیکی بەردەوام بوون، جەخت لەوە کرایەوە کە داگیرکەران لە ڕێگەی ئەشکەنجەدان، برسیکردن، لێدانی توند و پشتگوێخستنی پزیشکی بە ئەنقەست زیندانیانی بێ بەرگرییان کوشتووە؛ و ئەم تاوانانە لە چاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بێ سزا مانەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانەی کە ناوەندەکە بڵاوی کردووە، ژمارەی زیندانیانی فەلەستینی کە لە ساڵی ١٩٦٧ەوە شەهید بوون گەیشتووەتە ٣٢٣ کەس، لەو ژمارەیەش لە ٢٧ مانگی ڕابردوودا ٨٦ کەس گیانیان لەدەستداوە. تەنها لە ساڵی ٢٠٢٥دا تەرمی ٣٢ زیندانی کە شەهید بوون تا ئێستا لە دەستی داگیرکەراندایە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەدوای توندبوونی سیستەمی بارانبارین و سەرمای توند لە ماوەی کاتژمێرەکانی شەوی ڕابردوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، خێمەکانی سەدان ئاوارە لە کەرتی غەززە تووشی لافاو و زیانی بەرفراوان بوون.
پلاتفۆرمی ئەمنیی بەرخۆدان، "ئەلحاریس"، بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئەمنییەکان، ڕایگەیاند کە هێزەکانی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە هەوڵێکی تیرۆرکردنی پلان بۆ داڕێژراویان بە بەکارهێنانی ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو پووچەڵکردەوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر ژمارەیەکی زۆر ناوچەکە لە باشووری لوبنان.
عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران ڕایگەیاند، هەرکەسێک دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێران بکات، "دەستی دەبڕدرێت"، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دەستێوەردانەکانی دەرەکی شکست دەهێنێت.