هودا پار بانگێشتی ئەنجامدانەوەی نوێژی جەنازەی غیابی بۆ شەهیدەکانی قەسامی دەکات
محەمەد ئەشین بەرپرسی مەڵبەندی پارێزگای ئیستانبوولی هودا پار ڕایگەیاند، لە دوای نوێژی هەینی لە حەوشەی مزگەوتی فاتح نوێژی غیابی جەنازە بۆ فەرماندە شەهیدەکانی قەسامی ئەنجام دەدەن.
ئەشین لە پۆستێکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا ڕایگەیاندووە، سڵاو لە هەموو شەهیدان بە تایبەت ئەبو عوبەیدە کە یەکێکە لە کەسایەتییە ڕەمزییەکانی بەرخۆدانی غەززە.
ئەشین ڕایگەیاندووە کە لە ڕێگەی نوێژی جەنازەی غیابیەوە بەڵێنەکانیان بۆ شەهیدان نوێ دەکەنەوە.
ئەشین بانگهێشتی سەرجەم هاووڵاتیانی کرد بۆ نوێژەکە، کە دوای نوێژی هەینی لە حەوشەی مزگەوتی فاتح بەڕێوەدەچێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر ژمارەیەکی زۆر ناوچەکە لە باشووری لوبنان.
عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران ڕایگەیاند، هەرکەسێک دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێران بکات، "دەستی دەبڕدرێت"، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دەستێوەردانەکانی دەرەکی شکست دەهێنێت.
هێزە داگیرکەرەکانی سەهیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر چەندین شار و گوندێکی کەناری ڕۆژئاوا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرش سەر خان یونس کەسێک شەهید بوو و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون کە هەنێکیان ئافرەت و منداڵ بوون.