بەرخۆدان ڕێگری لە هەوڵێکی تیرۆرکردن کرد کە پلانی بۆ دانرابوو بە ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو ئەنجام بدرێت
پلاتفۆرمی ئەمنیی بەرخۆدان، "ئەلحاریس"، بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئەمنییەکان، ڕایگەیاند کە هێزەکانی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە هەوڵێکی تیرۆرکردنی پلان بۆ داڕێژراویان بە بەکارهێنانی ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو پووچەڵکردەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کە ڕێگەیان پێدراوە بڵاو بکرێت، ئەو ماتۆڕسکیلە بۆمبڕێژکراوە لەلایەن بەشێک لە کاسبکارانی غەززە لە کۆمپانیایەکەوە هاوردە کراوە کە دەکەوێتە ناوچە داگیرکراوەکانەوە.
"ئەلحاریس" داوای وریایی ئەوپەڕی کرد لە بەکارهێنانی ئەو ئۆتۆمبێل و کەلوپەلانەی کە لە ناوچە داگیرکراوەکانی ناوخۆوە هاوردە دەکرێن، بەتایبەتی ئەوانەی بۆ گواستنەوە و پەیوەندیکردن بەکاردەهێنرێن.
هەروەها پلاتفۆرمەکە پێشتر هۆشداری دابوو کە ئەو بێباکی و کەمتەرخەمییەی کە لە ڕێوشوێنە ئەمنییەکاندا دەرکەوتووە، لەوانە خاڵی کۆکردنەوە و بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل و شێوازی پەیوەندیکردن، لە هۆکارە سەرەکییەکانی زیانگەیاندن بە ئەندامانی بەرخۆدان و سەرچاوەکانی بەرخۆدان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەدوای توندبوونی سیستەمی بارانبارین و سەرمای توند لە ماوەی کاتژمێرەکانی شەوی ڕابردوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، خێمەکانی سەدان ئاوارە لە کەرتی غەززە تووشی لافاو و زیانی بەرفراوان بوون.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر ژمارەیەکی زۆر ناوچەکە لە باشووری لوبنان.
عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران ڕایگەیاند، هەرکەسێک دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێران بکات، "دەستی دەبڕدرێت"، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دەستێوەردانەکانی دەرەکی شکست دەهێنێت.