باران و سەرما خێمەکانی ئاوارەکانی غەززەی تێکشکاند: منداڵێک بەهۆی سەرما شەهید بوو
بەدوای توندبوونی سیستەمی بارانبارین و سەرمای توند لە ماوەی کاتژمێرەکانی شەوی ڕابردوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، خێمەکانی سەدان ئاوارە لە کەرتی غەززە تووشی لافاو و زیانی بەرفراوان بوون.
بارانبارینە قورسەکان بووە هۆی نقوومبوونی ڕێگاکان و خێمەکانی ئاوارەکان لە ناوچەکانی ئەلمەواسیی خان یوونس و رەفەح لە باشووری غەززە و لە هەندێک خاڵدا، هەڵکردنی بای توند بووە هۆی هەڵگەڕانەوە و پەرتبوونی خێمەکان.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بارانە لێزمەکان بەتانی و کەلوپەلە سەرەتاییەکانی ژیانی ئاوارەکانیان تەڕ و بەکەڵکنەهاتوو کردووە؛ لە کاتێکدا کە خێزانەکان هیچ جێگرەوە یان پەناگەیەکی ئەمنی دیکەیان لە بەردەستدا نییە. هاوکات، سەرچاوە پزیشکییەکان هەواڵی گیانلەدەستدانی منداڵێکیان لە کەمپەکانی ئاوارەکانی ناوچەی ئەلنوسەیرات لە ناوەڕاستی غەززە بەهۆی سەرمای توندەوە ڕاگەیاند.
سەدان هەزار فەلەستینی هێشتا لە خێمەکان و ناوەندەکانی نیشتەجێبوونی کاتی دەژین؛ دۆخێک کە دوای وێرانیی بەرفراوانی گەڕەکە نیشتەجێبووەکان و ئاوارەیی زۆرەملێی دانیشتووان بەهۆی جەنگەوە، بووەتە قەیرانێکی درێژخایەن. کەمیی توندی ئیمکاناتی نیشتەجێبوونی سەلامەت، نەبوونی دابڕی گونجاو و نەبوونی ژێرخانە هەرە کەمەکان، ژیانی ئاوارەکانی لە بەرامبەر سەرما، باران و بادا بە توندی لاواز کردووە.
زۆربەی خێمەکان ستانداردەکانی سەلامەتییان نییە و ئەم مەسەلەیە مەترسیی ئاگرکەوتنەوەی زیاد کردووە؛ بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی بەکارهێنانی ئامرازە سەرەتاییەکان بۆ گەرمکردنەوە و خواردن ئامادەکردن لە دۆخی پچڕانی کارەبا و کەمیی سووتەمەنیدا. پێشتریش ژنێک و منداڵەکەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی خێمەکەیان لە کاتی ئامادەکردنی خۆراکدا لە ناوەندی نیشتەجێبوونی نزیک یاریگای ئەلیەرمووک لە شاری غەززە گیانیان لەدەست دا و هاوسەرەکەی بریندار بوو.
بەپێی ئامارە ڕاگەیاندراوەکان، لە سەرەتای شەپۆلەکانی سەرما و سیستەمەکانی بارانبارینی ئەم دواییە، لانی کەم ٢٠ فەلەستینی بەهۆی سەرما، داڕمانی دیوارەکان و هەرەسهێنانی باڵەخانە مەترسیدارەکان بۆ کەوتن، شەهید بوون؛ ئامارێک کە ڕەهەندەکانی کارەساتی مرۆڤی و بەپەلەییی پێویستی بە پەناگەی سەلامەت و یارمەتییە خێراکان دەردەخات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پلاتفۆرمی ئەمنیی بەرخۆدان، "ئەلحاریس"، بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئەمنییەکان، ڕایگەیاند کە هێزەکانی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە هەوڵێکی تیرۆرکردنی پلان بۆ داڕێژراویان بە بەکارهێنانی ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو پووچەڵکردەوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر ژمارەیەکی زۆر ناوچەکە لە باشووری لوبنان.
عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران ڕایگەیاند، هەرکەسێک دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێران بکات، "دەستی دەبڕدرێت"، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دەستێوەردانەکانی دەرەکی شکست دەهێنێت.