رێکخراوی خێرخوازیی یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا کە لە چوار لای جیهان بەردەوامە لە ئەنجام دانی چالاکیەکانی خێرخوازی دەستی بە چالاکیەکانی هاوکاری لە وڵاتی کەنیای کیشوەری ئەفریقا کرد.
دەزگاکە لە شاری گاریسای وڵاتی کەنیا دەستی بە دابەش کردنی خۆراک بە سەر هەژار و فەقیرەکان کرد.
جاهد ئاتاش نوێنەری رێکخراوەکە سەبارەت بە چالاکیەکانی رێکخراوەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
جاهد ئاتاش لە راگەیەندراوەکەی دەست نیشانی کرد، "گەلی گاریسای هەژار و فەقیرن. بۆیە ئێمەش لێرە دەستمان بە چالاکیەکانی دابەش کردنی هاوکاریەکان کرد. سوپاس گوزاری تەواوی خێرخوازەکان دەکەین کە لە چالاکیەکانی خێرخوازیدا زەحمەتیان کێشاوە."
"پێڵاو و جلوبەرگی مرۆڤەکان نییە"
جاهد ئاتاش لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، گەلی ئەفریقا لە ناو مەرجەکانی دژواردا هەوڵی ژیان دەدەن و ئەو رەوشە دەبێتە هۆکاری غەمگینیان، وتی، "رەوشی مرۆڤەکان بە راستی دەبێتە هۆکاری غەباری. مرۆڤەکان پێڵاو و جلوبەرگیان نییە. هەنێک لە کەسەکان بۆ وەرگرتنی پاکێتێکی خۆراک چەندین کاتژمێر رادەوەستن. بە راستی رەوشی مرۆڤەکان لەو ناوچەیە زۆر خراپە. ئێمە لە ئەنجامی پرۆژەکەماندا بە هەر ماڵێک دوو بزن دەدەین. بە ئیزنی خودا ئەو هاوکاریە بە سەر تەواوی ماڵەکان دابەش دەکرێت. هەروەها پرۆژەکەمان وەکو نەزر و عەقیقە هەنە. هەروەها هاوکاریەکانی دابەش کردنی جلوبەرگ ئەنجام دەدەین. بە ئیزنی خودا بێ راوەستان بەردەوام دەبین لە چالاکیەکانی هاوکاری. بە ئزینی خودا سبەینێ دەستی بە دابەش کردنی هاوکاریەکان دەکەین."
"سوپاسگوزاری تەواوی خێرخوازەکان دەکەین"
جاهد ئاتاس لە کۆتای سوپاسگوزاریی خێرخوازەکان کرد، وتی، "ئێستا بووە هەفتەیەک کە ئێمە لە کەنیاین. بانگێشتی خێرخوازەکان دەکەین؛ ئێوە دەتوانن هاوکاریەکانتان بە حیسابی بانکی بنێرن. سوپاسگوازاریی تەواوی خێرخوازەکان لە تورکیا و ئەوڕووپا دەکەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی کینیا بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ لافاو هەڵسا و تاوەکو ئێستا ٧٠ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە تەواوی تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی نزیکەی ٤٥ هەزار و فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیاند کە شارەوانی شاری گەورەی دیاربەکر بەڵێنەکەی بۆ دابینکردنی پاسی بێ بەرامبەر بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان بە مەیدانی بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر بەجێ نەهێناوە.
لە زاکۆکانی ئەمریکا خۆپیشاندانەکانی پشتگری لە فەلەستین رۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبن و پۆلیس هەوڵی رێگری کردن لە خۆپیشاندانەکان دەدات و تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٤٠٠ کەسی دەستبەسەر کردووە.