ئەمریکا ڕایگەیاند کە کۆتایی بە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران هێناوە
ئەمریکا هێرشی کردە سەر ڕادار و سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران و خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی ئەپاچیی بە بیانووی گەڕاندەوە. هەرچەندە واشنتۆن ڕایگەیاند کە هێرشەکان تەواو بوون، بەڵام ئێران ڕایگەیاند کە هەندێک بنکەی ئەمریکایان لە ناوچەکە کردووەتە ئامانج.
ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران پەرەی سەندووە و بووەتە ململانێیەکی سەربازیی نوێ. دوای خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز، ئیدارەی واشنتۆن ڕایگەیاند کە هێرشی بۆ سەر چەندین ئامانجی سەربازی لە ئێران دەستپێکردووە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هێرشەکان بە فەرمانی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدراون و کردەوەکانیان بە "بەرگریکارانە" وەسف کرد. لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران، دامەزراوەکانی ڕادار و توخمەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ لە دەوروبەری گەرووی هورمز کراونەتە ئامانج.
ئەو بەرپرسانەی کە قسەیان لەگەڵ میدیا ئەمریکییەکان کردووە، باسیان لەوە کردووە کە لە هەمان شەودا چەندین شەپۆلی هێرش ئەنجام دراوە و تەقینەوەیەکی بەرز لە ناوچەکانی بەندەر عەباس، قەشم، سیریک و جاسک لە باشووری ئێران بیستراوە.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا هەروەها ڕایگەیاند، وەڵامی ئێران گرنگە و ڕایگەیاند، "هەلیکۆپتەرەکەمانیان خستە خوارەوە، ئێمە بە توندی و یەکلاکەرەوە وەڵامی دەدەینەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پێشوازیی لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی کرد کە ئەنجامدانی تاوانی پاکتاوی نەتەوەیی لەلایەن رژێمی سەهیۆنییەوە دژی گەلی فەلەستین لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو بەڵگەدار کردووە.
ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی و دەستپێشخەری نێودەوڵەتی بۆ هەڵوەشاندنەوەی چەکی ئەتۆمی (ICAN) ڕایانگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا ١١٨.٨ ملیار دۆلار بۆ چەکی ئەتۆمی خەرجکراوە، کە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نزیکەی ١٩ لەسەد زیادی کردووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٢ هەزار و ٩٩١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٢١٢ کەس.