ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٢ هەزار و ٩٩١ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٢ هەزار و ٩٩١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٢١٢ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٣ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ٥ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٢ هەزار و ٩٩١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٢١٢ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پێشوازیی لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی کرد کە ئەنجامدانی تاوانی پاکتاوی نەتەوەیی لەلایەن رژێمی سەهیۆنییەوە دژی گەلی فەلەستین لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو بەڵگەدار کردووە.
ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی و دەستپێشخەری نێودەوڵەتی بۆ هەڵوەشاندنەوەی چەکی ئەتۆمی (ICAN) ڕایانگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا ١١٨.٨ ملیار دۆلار بۆ چەکی ئەتۆمی خەرجکراوە، کە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نزیکەی ١٩ لەسەد زیادی کردووە.
ئەمریکا هێرشی کردە سەر ڕادار و سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران و خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی ئەپاچیی بە بیانووی گەڕاندەوە. هەرچەندە واشنتۆن ڕایگەیاند کە هێرشەکان تەواو بوون، بەڵام ئێران ڕایگەیاند کە هەندێک بنکەی ئەمریکایان لە ناوچەکە کردووەتە ئامانج.