پێشوازیکردنی حەماس لە ڕاپۆرتی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پاکتاوی نەتەوەیی فەلەستینییەکان
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پێشوازیی لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی کرد کە ئەنجامدانی تاوانی پاکتاوی نەتەوەیی لەلایەن رژێمی سەهیۆنییەوە دژی گەلی فەلەستین لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو بەڵگەدار کردووە.
حەماس جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕاپۆرتە نیشانی دەدات تیرۆریزمی شارۆچکەنشینان هەنگاوی تاکەکەسی و جیاواز نییە، بەڵکوو بەشێکە لە هەڵمەتێکی ڕێکخراو کە حکوومەتی ڕژێمی داگیرکەر سەرکردایەتیی دەکات و بە فەرمی پشتیوانیی لێ دەکات؛ هەنگاوێک کە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەرجەم پەیماننامە و یاسا نێودەوڵەتییەکان هەژمار دەکرێت.
حەماس ڕاگەیاند، "جەختکردنەوەی ڕاپۆرتەکە لەسەر ئەوەی کە بێدەنگی و کەمتەرخەمیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامەزراوەکانی لە جێبەجێکردنی ئەرکی یاسایی و مرۆیی خۆیان بۆ ڕێگریکردن لەم تاوان و پێشێلکارییانە، بووەتە هۆی هاندانی رژێمی داگیرکەر بۆ بەردەوامبوون لەسەری، پەڵەیەکی شەرمەزارییە بە ناوچەوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە و شکستهێنانێکی پاساونەهەڵگرە لە جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتی و ئەرکەکانیدا."
حەماس وێڕای جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی ئەم ڕاپۆرتە و ئەو ڕاستی و ڕاسپاردانەی تێیدا خراونەتە ڕوو، داوای کاراکردنی بەدواداچوونی یاسایی بۆ سەرکردەکانی رژێمی داگیرکەری لە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان و دادگا تایبەتمەندەکانی دیکە کرد.
حەماس هەروەها جەختی لەسەر پێویستیی پچڕاندنی هەموو جۆرە پەیوەندییەک لەگەڵ ڕژێمی تاوانکاری زایۆنی و سەپاندنی سزای ڕێگریکار بەسەر سەرکردەکانی ئەم ڕژێمەدا کردەوە کە دەستیان لە تاوانەکانی پاکتاوی نەتەوەیی، لکاندن و دەستبەسەرداگرتنی زەوییە فەلەستینییەکاندا هەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی و دەستپێشخەری نێودەوڵەتی بۆ هەڵوەشاندنەوەی چەکی ئەتۆمی (ICAN) ڕایانگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا ١١٨.٨ ملیار دۆلار بۆ چەکی ئەتۆمی خەرجکراوە، کە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نزیکەی ١٩ لەسەد زیادی کردووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٢ هەزار و ٩٩١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٢١٢ کەس.
ئەمریکا هێرشی کردە سەر ڕادار و سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران و خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی ئەپاچیی بە بیانووی گەڕاندەوە. هەرچەندە واشنتۆن ڕایگەیاند کە هێرشەکان تەواو بوون، بەڵام ئێران ڕایگەیاند کە هەندێک بنکەی ئەمریکایان لە ناوچەکە کردووەتە ئامانج.