سەربازێکی فەرەنسی لە کاتی مانۆڕێکی سەربازی لە لوبنان کوژرا
لە رووداوێکدا لە کاتی مانۆڕێکی سەربازی لە لوبنان سەربازێکی فەرەنسی کوژرا.
سوپای فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سەربازێکی فەرەنسی بە هەڵە لە رووداوێکی تەقەکردن لە میانی میسیۆنێکدا لە لوبنان کوژراوە.
سەرۆکی ئەرکانی سوپای فەرەنسا، ژەنەڕاڵ پیێر شیل لە سۆشیال میدیا ڕایگەیاند، ئەو سەربازەی کوژراوە سەرباز فلۆریەن جیلێتە.
شیل ڕایگەیاند کە جیلێت لە چوارچێوەی ئەرکێکی هاوکاری ئۆپەراسیۆنی بۆ پشتیوانی لە هێزە چەکدارەکانی لوبنان ڕەوانەی لوبنان کراوە و لە کاتی ئامادەکارییەکانی مەشق و ڕاهێناندا بە هەڵە تەقەی لێکرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران، سوپای ئێران بۆ وڵامدانەوە بە هێرشەکانی ئەمریکا هێرشی کردووە سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە هەولێر.
دەنگی تەقینەوە لە بەشێک لە پارێزگای هورمزگان لە ئێران بیسترا، هاوکات دەنگی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێران لە ئاسمانی پارێزگاکانی ئیسفەهان، لۆرستان و فارس بیسترا. سێنتکۆم ڕایگەیاندووە کە ئامانجەکانیان لە ئێران داوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پێشوازیی لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی کرد کە ئەنجامدانی تاوانی پاکتاوی نەتەوەیی لەلایەن رژێمی سەهیۆنییەوە دژی گەلی فەلەستین لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو بەڵگەدار کردووە.