پەیامی دکتۆر ئەبوو سەفییە لە زیندانەوە: دەستبەسەرکردنم ستەمانە و سەرەڕۆیانەیە
دکتۆر حسام ئەبوو سەفییە، پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری غەززە، لە پەیامێکدا لە ناو زیندانەکانی رژێمی سەهیۆنییەوە لە ڕێگەی پارێزەرەکەیەوە جەختی کردەوە کە دەستبەسەرکردنەکەی ستەمانە و سەرەڕۆیانەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، ئەبوو سەفییە لەم پەیامەدا وتی، "من پزیشکی منداڵانم و خزمەتگوزاریی تەندروستیم پێشکەش بە نەخۆشەکان، بریندارەکان و کەسانی لاواز دەکرد. ئەرکی خۆم لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان و پێوەرە مرۆییەکان جێبەجێ کردووە و دەستبەسەرکردنم، دەستبەسەرکردنێکی ستەمانە و سەرەڕۆیانەیە."
دکتۆر حسام ئەبوو سەفییە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان، لە کەسایەتییە دیارەکانی ستافی تەندروستییە لە باکووری کەرتی غەززە کە لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لەلایەن سەربازانی رژێمی سەهیۆنییەوە لە ناو نەخۆشخانەکە دەستبەسەر کرا؛ هەنگاوێک کە هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی وێرانکردنی ئەم ناوەندە تەندروستییە و بەردەوامبوونی ئەنجامدانی تاوانەکانی جەنگ ئەنجام درا.
لە مانگەکانی پێش دەستبەسەرکردنیدا، ئەبوو سەفییە سەرباری داواکاری و هەڕەشە بەردەوامەکانی رژێمی داگیرکەر، ڕەتی کردەوە نەخۆشخانەکە بەجێ بهێڵێت و دەستبەرداری نەخۆش و بریندارەکان بێت و لە بارودۆخێکی زۆر سەختدا، لەژێر بۆردومان، گەمارۆ و لە نەبوونی پێداویستییەکاندا، درێژەی بە چالاکییە پزیشکییەکەی دا.
ئەو چەندین جار لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوای کرد تاوەکوو هێزە داگیرکەرەکان لە ناوەندە تەندروستییەکان و نەخۆشەکان دوور بخەنەوە و هۆشداریی سەبارەت بە بارودۆخی قەیراناویی نەخۆشخانەکان دابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٢ هەزار و ٩٩١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٢١٩ کەس.
لە تەقینەوەیەکدا لە کەمپێکی سەربازی لە شاری عەدەنی پایتەختی یەمەن، ١٢ سەرباز کوژران.
هێزە چەکدارەکانی ئوردن بانگەشەی ئەوەی کرد کە ٢٠ مووشەک کە لە ئێرانەوە بەرەو شاری زەرقا ئاراستە کرابوون، لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە ڕێگرییان لێکرا و لەناوچوون.
لە کاتی هەڵمەتەکانی شەو و بەیانی لە چەند شارێک لە سەرانسەری کەناری ڕۆژئاوا، هێزە داگیرکەرەکان خەڵکێکی زۆریان بە بارمتە گرت و چەندین فەلەستینییش بریندار بوون.