ئێران: لە ماوەی ٢ ڕۆژدا لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا
وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕاگەیاند، لە ٢ ڕۆژی کۆتاییدا لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ٥ پارێزگای وڵات ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٨ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری قوربانییەکانی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێرانی لە ٢ ڕۆژی کۆتاییدا بڵاو کردەوە.
حوسێن کەرمانپوور سەرۆکی ناوەندی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
کەرمانپوور ڕاگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکاندا ١٤ کەس شەهید بوون و ٧٨ کەسیش بریندار بوون.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە ٤٧ کەس هێشتا لە نەخۆشخانە چارەسەری وەردەگرن و بریندارەکانی دیکە نەخۆشخانەیان بەجێ هشتووە.
بەرپرسانی ئێرانی بانگێشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیان کرد کە لە بەرامبەر هێرشەکانی ئەمریکا بێ دەنگ نەبن و ڕایانگەیاند کە هێرشەکان دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاڵۆزی لە ناوچەکە.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندبوو، دوای هێرشەکانی ئەمریکا ئۆپڕاسیۆنی مووشەکی و درۆنی دەستیپێکردووە و بنکەکانی ئەمریکا لە کوێت و بەحرێن کرانە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە بەئامانجگرتنی کەشتیەکان، هێرشەکانی ئەمریکا زۆر توندتر دەبن.
پاشماوەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری کۆمپانیای K2 Airways Boeing 737 کە لە کەناراوەکانی پاکستان لە ڕادار ون بوو، لە بنی دەریادا دۆزرایەوە. هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی ٥ ئەندامی تیمەکە.
رژێمی سەهیۆنی دوای ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، ١٥ بەندکراوی فەلەستینی کە لە غەززە دەستبەسەر کرابوون، ئازاد کرد.
تاهیر نونو، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس، ڕایگەیاند کە شاندێک لە سەرکردایەتیی ئەم بزووتنەوەیە بە سەرۆکایەتیی دکتۆر خەلیل ئەلحەیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەکە لە غەززە، گەیشتووەتە میسر.