دووەمین ساڵیادی شەهیدبوونی محەممەد زەیف؛ ئەو فەرماندەیەی مێژووی بەرخۆدانی نووسییەوە
ئەمڕۆ، ١٣ی تەمموزی ٢٠٢٦، ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەی گەورەی فەلەستینی، محەممەد زەیف ئەبو خالیدە؛ پیاوێک کە ناوەکەی بە بەرخۆدان، جیهاد و سەرکەوتنەوە گرێدراوە.
شەهید محەممەد زەیف، فەرماندەی گشتیی کەتیبەکانی شەهید عیزەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ساڵی ٢٠٢٤ لە هێرشێکی ئاسمانیی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ناوچەی مەواسی لە ڕۆژئاوای کەرتی غەززە شەهید بوو. ئەم تیرۆرکردنە دوای دەیان ساڵ ڕاوەدوونان، هەوڵی دووبارەی تیرۆرکردن و چالاکیی نهێنی ئەنجام درا، بەڵام ناوەکەی هێشتا لە یادەوەریی گەلی فەلەستین و بەرەی بەرخۆداندا زیندووە.
زەیف سیمبولی خۆڕاگری و ڕاستگۆیی لە ڕێگای خودادا بوو؛ کەسایەتییەک کە سەرەڕای برینداربوونی زۆر، هەوڵێکی بێوچانی بۆ ڕێکخستنی ئۆپەراسیۆنەکان و پاراستنی یەکڕیزیی بەرخۆدان هەبوو. ئەو زیاتر لەوەی فەرماندەیەکی سەربازی بێت، ئەفسانەیەکی ئیرادە، فیداکاری و لەخواترسی بوو لە دڵی گەلی فەلەستین و ئوممەتی ئیسلامدا.
یاد و بیرەوەریی ئەبو خالید نەک تەنها وەک فەرماندەیەکی شکست هەڵنەگر، بەڵکوو وەک نموونەیەک بۆ نەوەکانی داهاتووی بەرخۆدان دەمێنێتەوە؛ پیاوێک کە بە نیازپاکی، باوەڕی پتەو و گیانفیداییەوە، موعجیزەیەکی لە خۆڕاگری لە بەرامبەر یەکێک لە پڕچەکترین سوپاکانی جیهاندا دروست کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پاکستان لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر کاروانێکی پۆلیس ١٠ پۆلیس گیانیان لەدەستدا.
نووسینگەی بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر ئاماژەی بەوەدا کە سەرەڕای لێدوانی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا کە چوار ملیار دۆلار هاوکارییەکان ڕادەگیرێت، پشتیوانییەکان بە تەواوی نابڕدرێن، بەڵکو وردە وردە کەم دەکرێنەوە.
ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر نەخۆشخانەی ناسر لە شاری خان یونس کە دەکەوێتە باشووری کەرتی غەززە ئەنجامدا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
حەماس ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر هێرشی داگیرکەران بۆ سەر گوندێکی شاری نابلوس و هێرشەکەی وەک "هێرشێکی تیرۆری" وەسف کرد.