وەزارەتی تەندروستی ئێران: ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئەمریکا گەیشتە ٣٨ کەس
وەزارەتی تەندرووستی ئێران ڕایگەیاند کە لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا ٣٨ کەس کوژراون کە ژن و منداڵیان تێدایە و زیاتر لە ٤٠٠ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر خاکی ئێران لە مانگی تەمموزدا گەیشتووەتە ٣٨ کەس.
حوسێن کرمانپوور وتەبێژی وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا بڵاویکردووەتەوە، دوایین وردەکارییەکانی بڵاوکردەوە.
کرمانپوور ڕایگەیاند کە لە هێرشەکانی ئەمریکا ٣٨ کەس کوژراون کە ژن و منداڵیشیان تێدایە و زیاتر لە ٤٠٠ کەسیش بریندار بوون.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی هێرشەکانەوە ٣٥ کەس کوژراون و لانیکەم ٣٠٠ کەسیش برینداربوون.
بەرپرسانی ئێران پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە لە هێرشەکاندا زیانی گیانی مەدەنی هەبووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر گەڕەکی زەیتوون لە غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ کەس شەهید بوون.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا زیاتر لە ١٥٠٠ سەربازی ئۆکراینایی کوژراون.
سەربازانی رژێمی سەهیۆنی لە درێژەی هەڵکوتانەکانیاندا بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا، ژمارەیەک لە فەلەستینییەکانیان بریندار کرد و ٢ کەسیشیان دەستبەسەر کرد.
رژێمی داگیرکەر ڕایگەیاند کە کۆمەڵێک لە داگیرکەرانی ناوچەی مەجدال شەمس لە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو پەڕیونەتەوە ناو خاکی سوریا و ئەوانەی لە نزیک سنووریش گیراون گەڕێنراونەتەوە.