هێرشی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بۆ سەر نەخۆشخانەی ناسر: ٦ شەهید و ٢٠ بریندار
ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر نەخۆشخانەی ناسر لە شاری خان یونس کە دەکەوێتە باشووری کەرتی غەززە ئەنجامدا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە غەززە دەستکەوتوون، نهۆمی دووەمی نەخۆشخانەکە- کە ڕاستەوخۆ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە کراوەتە ئامانج- وێرانکارییەکی بەرفراوانی بەدواوە بووە.
زیانێکی زۆر ڕوویدا، بەتایبەتی لەو بەشانەی کە یەکەکانی نەشتەرگەری و چاودێری چڕیان تێدایە.
دوابەدوای ڕووداوەکە تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری و بەرگری شارستانی ڕەوانەی ناوچەکە کران و لە ئێستادا سەرقاڵی دەرهێنانەوەی ئەو کەسانەن کە لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەش کەس کوژراون کە پزیشکێکیان هەبووە و زیاتر لە ٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پاکستان لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر کاروانێکی پۆلیس ١٠ پۆلیس گیانیان لەدەستدا.
نووسینگەی بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر ئاماژەی بەوەدا کە سەرەڕای لێدوانی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا کە چوار ملیار دۆلار هاوکارییەکان ڕادەگیرێت، پشتیوانییەکان بە تەواوی نابڕدرێن، بەڵکو وردە وردە کەم دەکرێنەوە.
حەماس ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر هێرشی داگیرکەران بۆ سەر گوندێکی شاری نابلوس و هێرشەکەی وەک "هێرشێکی تیرۆری" وەسف کرد.