سەرەڕای شەڕ و وێرانکاری، غەززە ئاهەنگ دەگێڕێت بەبۆنەی دەرچوونی هەزار لەبەرکەری قورئانی پیرۆز
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کەرتی غەززە ڕێزی لە هەزار کەس گرت لەوهەردوو رەگەزی نێرو مێ کە تەواوی قورئانی پیرۆزیان لەبەر کردبوو.
مەراسیمەکە بە سپۆنسەری کۆمەڵەیەکی جەزائیری بەڕێوەچوو، لە ئاهەنگەکەدا خێزان و ماڵباتی ئەو کەسانەی لەخۆگرتبوو کە ڕێزیان لێدەگیرێت.
سەرەتای مەراسیمەکە بە هاتنی لەبەرکارانی بەشداربوو دەستی پێکرد، کە بەجۆرێکی ناوازە دەستە دەستە دەهاتنە سەر ستەیج کە کە هەریەکەیان قورئانێکیان هەڵگرتبوو. هەر لەو کاتەدا سروود و گۆرانی ئایینی لێدەدرا.
دیمەنەکە جەختی لەسەر ئەو ڕۆڵە سەرەکییە دەکردەوە کە قورئانی پیرۆز لە ژیانی خەڵکی غەززدا دەیگێڕێت، هەروەها پابەندبوونی چەسپاویان بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز پیشان دەدا، سەرەڕای ئەو بارودۆخە سەختەی لە ئێستادا ڕووبەڕووی کەرتی غەززە بوەتەوە.
مەراسیمەکە بەرنامەیەکی هەمەچەشنی لەخۆگرتبوو، کە تیایدا خوێندنەوەی قورئان و وتاری هەمەچەشنی تێدابوو کە ستایشی سەرەڕای شەڕ و وێرانکاری، غەززە ئاهەنگ دەگێڕێت بەبۆنەی دەرچوونی هەزار ژن و پیاو لەبیرکەری قورئانی پیرۆز خۆڕاگری خەڵکی غەززە و ئیرادەیان بۆ بەردەوامبوونیان لە بەدواداچوونی زانست و لەبەرکردنی قورئان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا لە شاری دبلن پایتەختی ئیرلەندا کۆبوونەتەوە بۆ کۆبوونەوەیەکی نافەرمی کە تیشکیان خستۆتە سەر زیرەکی دەستکرد (AI) و کۆتاییهێنان بە ململانێکان لە ئۆکرانیا.
لە وڵاتی کینیا لە ئەنجامی ڕووخانی باڵەخانەیەک لانیکەم ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەفغانستان و ڕووسیا یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان سەبارەت بە هاوکاری ئابووری بە بەهای 103 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی واژۆ کرد.